ئیسرائیل؛ چوار سەرکردەی گروپەکانی فەڵەستین لە بەیروت لەناو دەبات

#لوبنان#حزبوڵا#حەماس#ئیسرائیل
8 ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 8 ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
پوختە :
  • بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس) کوژرانی فەتح شەریف ئەبو، فەرماندەی گروپەکە لە لوبنان و ئەندامی سەرکردایەتی حەماسی لە دەرەوە راگەیاند
  • بەرەی میللی رزگاریی فەڵەستین کوژرانی سێ سەرکردەی گروپەکەی لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە لوبنان راگەیاند
Primary Asset

فەتح شەریف ئەبو/ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

سبەی

حەماس، کوژرانی بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەکەی لە لوبنان راگەیاند، سێ سەرکردەی بەرەی رزگاریی فەڵەستینیش لە بەیروت کرانە ئامانجی هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس)  کوژرانی فەتح شەریف ئەبو، فەرماندەی گروپەکە لە لوبنان و ئەندامی سەرکردایەتی حەماسی لە دەرەوە راگەیاند، کە لە هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ئۆردوگای بەس لە باشوری لوبنان، لەگەڵ هاوسەر و کوڕ و کچێکی کوژراون.

کاتژمێرێک پێش بەیاننامەکەی حەماس، بەرەی میللی رزگاریی فەڵەستینیش کوژرانی سێ سەرکردەی گروپەکەی لە هێرشێکی ئاسمانییدا راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بەرەی میللی، هەریەک لە محەمەد عەبد عال ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی سەربازی و ئاسایش و عیماد عۆدە ئەندامی فەرمانگەی سەربازیی و فەرماندەی گروپەکە لە لوبنان و عەبدولڕەحمان عەبد عال، بونەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل لە لوبنان.

رۆژی 23ی ئەیلول، سوپای ئیسرائیل بەربڵاوترین هێرشی بۆ سەر لوبنان دەستپێکرد، بۆ روبەڕوبوونەوەی حزبوڵڵای لوبنانی و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تائێستا 916 کەس کوژراون و 2709 کەسیش بریندار بوون.

بگەرێ لە سبەی
    2024 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی