سبەی
یانەی ئینتەر میامی ئەمەریکی بە سێ گۆڵی میسی و سوارێزی هاوڕێی توانی بەسەر یانەی کۆڵۆمبۆس کرو سەرکەوێت و بۆ یەکەمجار لە مێژوی یانەکەدا، نازناوی قەڵغانی هاندەرانی خولی ئەمەریکی بۆ تۆپی پێی بباتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، یانەی ئینتەر میامی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لە خولی ئەمەریکی روبەڕوی یانەی کۆڵۆمبۆس کرو بوەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی 2-3 لێ بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یارییەکەدا لیۆنێل میسی دوو گۆڵ و لویس سوراێزی هاوڕێی گۆڵێکیان تۆمارکرد و بەو ئەنجامەش یانەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار لە مێژوی خۆیدا نازناوی "قەڵغانی هاندەران"ی بردەوە، کە یارییەکانی لە کۆڵۆمبۆس لە ئۆهایۆ بەڕێوە دەچێت.
میسی لە خولەکی 45 ی یارییەکە بە پاسێکی جوانی جۆردی ئالبا گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمار کرد، پێش کۆتایی هاتنی تایمی یەکەم، میسی گۆڵی دووەمی خۆی بە لێدانی راستەوخۆ تۆمار کرد.
بەو بردنەوەیەش کۆی خاڵەکانی ئینتەرمیامی گەیشتە 68 خاڵ و بە بردنەوەی لە دوو یاری داهاتوی خولەکە کۆی خاڵەکانی دەگاتە 74 خاڵ، بەوەش یانە نوێیەکەی میسی ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و بۆ یەکەمجار لە مێژوی خۆیدا ئەو خاڵە زۆرە لە خولەکە کۆدەکاتەوە.
هەروەک میسی و سوارێز پاڵیوراون بۆ وەرگرتن خەڵاتی باشترین یاریی خولەکە ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەی خولی ئەمەریکی بۆ تۆپی پێ پیشانیانداوە.
نازناوی قەڵغانی هاندەران چییە؟
نازناوەکە دەدرێتە ئەو یانەیەی ئەمەریکا کە لە هەردوو خولی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەمەریکا زۆرترین خاڵی کۆکردبێتەوە و دواتر دەچێتە پاڵەواتنی جامی ئەمەریکییەوە.
خولی ئەمەریکی بە دو بەشی جیاواز بەڕێوەدەچێت، کۆمەڵەی رۆژهەڵات 15 یانە و 14 یانەی رۆژئاوای ئەمەریکا لە خۆدەگرێت و هەر یانەیەک لە بەشەکەی خۆی زۆرترین خاڵی کۆکردبێتەوە بەر ئەو یانەیەی بەشەکەی تر دەکەوێت کە بەهەمانشێوە زۆرترین خاڵی هەیە و دواتر براوەی یارییەکە ئەو نازناوەی پێدەدرێت.