لە ئەسفەهانی ئێران دەنگی گەورە و ناڵەی بەهێز بیستراون

#ئێران#ئیسرائیل#ئەمەریکا#گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
9 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 9 مانگ نوێ کراوەتەوە
زانا داود
Primary Asset

دیمەنێک کە هاوکاتی بیستنی دەنگە گەورەکان لە ئەسفەهانی ئێران گیراوە

سبەی

لە شاری ئەسفەهانی ئێران دەنگی تەقە و ناڵە بیستراوە و شیکردنەوەی جیاواز بۆ دۆخەکە دەکرێت.

بەپێی هەندێک سەرچاوە، ئەوەی لە ئەسفەهانی ئێران ڕوویداوە چەند تەقینەوەیەک بووە کە سەرچاوەکەیان نادیارە.

لە بەرامبەردا بەشێکی تری سەرچاوەکان دەڵێن، ئەوەی بیستراوە مەشق و ڕاهێنانی سەربازییە بە چەکی قورس، نەک تەقینەوە.

هاوکاتی ئەم ڕووداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2024 سکای نیوزی بەریتانی بڵاویکردەوە، واشنتن هۆشداریی داوە به‌ حکومەتی ئیسرائیل، وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردومان نەکات.

بەپێی سەرچاوەکانی سکای نیوز، ئەمەریکییەکان بە کاربەدەستانی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە، هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وا دەکات ئێران لە "پەیماننامەی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی" بچێتە دەرەوە.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ئێران به‌ نزیكه‌ی 200 موشه‌كی بالیستی هێرشیكرده‌سه‌ر ئیسرائیل و هێرشه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی فراوانی له‌سه‌ر ئاستی كاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو وڵات و ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ تۆڵه‌ له‌ ئێران ده‌كاته‌وه‌ و كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ده‌ڵێن، "باجی ئه‌و هێرشه‌ قورس ده‌بێت".

له‌ دوای هێرشه‌كه‌وه‌، به‌شێك له‌ پێشبینییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و شیكاریی سیاسی به‌و ئاراسته‌یه‌دان كه‌ ئیسرائیل هێرشبكاته‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران. له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك هۆشداریی داوه‌ به‌ ئیسرائیل "كاری له‌و شێوه‌یه‌ نه‌كات".

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی