بایدن: ڕێنماییم داوە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ترەمپ ئاسان بكرێت

#ئه‌مه‌ریكا#هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی#جۆ بایدن#دۆناڵد تره‌مپ
یەک مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک مانگ نوێ کراوەتەوە
زانا داود
Primary Asset

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا

سبه‌ی

له‌ یه‌كه‌م وتاریدا دوای سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكادا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له‌ تره‌مپ كرد و ڕایگه‌یاند، "ڕێنماییم داوە بە ئیدارەكەم گواستنەوەی دەسەڵات بۆ دۆناڵد ترەمپ ئاسان بكەن و دامه‌زراوه‌كانمان ناخه‌ینه‌ژێر گومانه‌وه‌".

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وتارێكی پێشكه‌شكرد و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی خۆی به‌ مێژوویی ناوبرد و ئاماژه‌ی بۆ مێژووی 200 ساڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیدا كرد و وتی، "متمانه‌مان به‌ دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌مان هه‌یه‌ و به‌ دۆڕاندنمان له‌ هه‌ڵبژاردن، دامه‌زراوه‌كانمان ناخه‌ینه‌ژێر گومانه‌وه‌".

بایدن، ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی بۆ خێرا گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ڕاگه‌یاند و وتی، "ڕێنماییم داوە بە ئیدارەكەم كارەكانی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ دۆناڵد ترەمپ ئاسان بكەن".

له‌باره‌ی شكستهێنانی پارته‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا، جۆ بایدن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ دیموكراتخوازه‌كان شكستیانهێناوه‌، ده‌توانن جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبستنه‌وه‌ و ڕێز له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن ده‌گرن و وتی، "پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كانه و پێویستیمان به‌ به‌رده‌وامبوون و باوه‌ڕه‌".

بگەرێ لە سبەی
    2024 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی