سبهی
بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) و تیمی هەژماری من یەکەمین کۆبوونەوەیان دوابەدوای واژووکردنی گرێبەستەکەیان ئەنجامدا و وهزارهتی دارایی ناوهڕۆكی ڕێككهوتنهكهی ئهمڕۆی بانكهكه و "هەژماری من"ـی بڵاوكردهوه و دهڵێت، "بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە 10,000 کارتی بانکی (TBI) دەکرێت".
كهمێك لهمهوبهر وهزارهتی دارایی و ئابوریی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، "ئەمڕۆ پێنجشهممه 7ـی تشرینی دووەمی 2024، تیمی (هەژماری من) و شاندی تەکنیکیی بانکی تی بی ئای یەکەمین کۆبوونەوەیان دوابەدوای واژووکردنی گرێبەستەکەیان ئەنجامدا، کە تیایدا ڕێککەوتن لەسەر خێراکردنی تۆماری فەرمانبەران، گەیاندنەوەی کارتەکان و دانانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان".
وهزارهتی دارایی دهڵێت، "ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی هاتە نێو پڕۆژەی (هەژماری من) و بووە هەشتەم بانکی بەشداربووی پڕۆژەکە. هەفتەی ڕابردووش، هەریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێڕاقی بۆ بازرگانی (TBI) گەیشتنە ڕێککەوتنێکی فەرمی لەسەر ناوەڕۆکی گرێبەست و واژوویان لەسەری کرد بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)".
خزمەتگوزارییەکانی تی بی ئای بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبن
لهبارهی كاركردنی پێكهوهیی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) و پڕۆژهی "هەژماری من" و خزمهتگوزارییهكانی بانكهكهوه، وهزارهتی دارایی و ئابوری ڕایگهیاند، "هاوشێوەی بانکە بەشداربووەکانی دیکە، لەمەودوا خزمەتگوزارییەکانی بانکی ناوبراو بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبێت. نمونەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە ڕێکەوتنیان لەسەرکراوە بریتین لەوەی بانکەکە دوو لقی نوێ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بکاتەوە و دەیان ئامێری ڕاکێشانی پارە لەنێو کابینەکانی (هەژماری من) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر بکات. شایەنی باسە کە بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی زیاتر لە 10,000 کارتی بانکی (TBI) دەکرێت".
وهزارهتی دارایی: داوا له مووچهخۆران دهكهین بە زووترین کات خۆیان له (هەژماری من) تۆماربکەن
وهزارهتی دارایی و ئابوری، داوا له مووچهخۆران دهكات خۆیان له پڕۆژهی "ههژماری من" تۆماربكهن و دهڵێت، "داوا لەو مووچەخۆرانە دەکەین کە تا ئێستا خۆیان تۆمارنەکردووە، بە زووترین کات سەردانی بریکارانی (هەژماری من) بکەن تاکو خۆیان تۆماربکەن، و سوپاسی ئەوانەش دەکەین کە سەرەڕای بەربەستەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەوەیان کرد کەوا هەژمارەکانیان بکەنەوە و کارتەکانیان وەربگرنەوە".