
سبه‌ی
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت، "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بکوژی هاوسەر و دوو منداڵەکەی ناوچەی دۆرەی بەغدادی لە سلێمانی دەستگیرکرد".
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستگیركراوه‌كه ڕۆژی 31/12/2023 لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغداد، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەکەی بە ناوی (ب. ع. ح.) و دوو منداڵی هاوسەرەکەی بە ناوەکانی (ئـ.) و (ی.) بە چەکی جۆری دەمانچە كوشتووه و دوای ڕووداوەکە لە بەغداد چەند ناسنامەیەکی ساختەی بۆ دروستكراوه و خۆی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق حەشارداوه، دواتر بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵاتووه.
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت، "دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانییان شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن وبە چەند ناسنامەیەکی ساختەوە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە 10/11/2024 دەستگیرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دانپێدانانی تۆمه‌تباره‌كه‌دا كه "سبه‌ی" به‌دواداچوونی بۆ كرد، تۆمه‌تبار كه له‌دایكبووی ساڵی 1981ـه، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه سه‌ره‌تا كوڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان كوشتووه و ته‌رمه‌كه‌ی له شوێنێكی چۆڵدا شاردووه‌ته‌وه، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی سحه‌ی ناوچه‌ی دۆره‌ی باشوری به‌غداد و هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچی هاوسه‌ره‌كه‌شی كوشتووه و كچێكی خۆی كه له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ته‌مه‌نی سێ ساڵ بووه، ڕاده‌ستی دراوسێیه‌كی پێشوویان كردووه و دواتر به ناسنامه‌ی ساخته‌وه هه‌ڵاتووه بۆ سلێمانی.
