سبەی
دەستەی تەحریری شام، کە بەرەی نوسرەی سەر بە قاعیدە کۆڵەکەیەتی، لە بەیاننامەیەکدا، کە بە ناوی ژووری ئۆپراسیۆنی "سپیدەی ئازادی" دەریکردووە، ڕایگەیاندووە، هەسەدە ریکخستنێکی جیاخوازە و شەڕیان دەکەین بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستیاندایە.
بڵاوبوونەوەی ئەم بەیاننامەیە دوای ئەوە دێت، دوێنێ، ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاندبوو، میلیشیاکان، شەڕی هێزەکانی کورد ناکەن.
گەڕەکی شێخ مەقسوود، لە شاری حەلەب، کە گەڕەکێکی کوردییە لە لایەن هەسەدەوە دەپارێزرێت و بە هۆی هەڕەشەی میلیشیاکانەوە، ژن و پیاوی گەڕەکەکە چەکیان هەڵگرتووە و قایمکاری پێویستیان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی میلیشیاکانی لایەنگری تورکیا.
هاوکات هەزاران هاوڵاتی گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب بە مەبەستی خۆپاراستنیان لە هێرشی میلیشیاکان ڕوویان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، هەسەدە، لە یەکەم هەنگاودا، فڕۆکەخانەی حەلەبی کۆنترۆڵ کرد، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست میلیشیاکان.