خۆبەڕێوبەریی رۆژئاوای کوردستان: ئاڵای نوێی سوریا لە ناوچەکەمان هەڵدەکەین

یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
Primary Asset

سبەی

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: ئاڵای نویی سوریا لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی هەڵ دەکرێت، وەک ئاماژەیەک بۆ قۆناغی نوێی.

ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە: بەبۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکوتکاریی و خۆسەپێنی کە لەلایەن رژێمی سوریاوە بەسەر گەلدا هێنرابوو لەماوەی نیو سەدەی رابردوو، بەهۆیەوە سورییەکان لە تاریکی و پەراوێزخستندا دەژیان، مافی سورییەکانە خۆشی بگڕن بەبۆنەوەی سەرکەوتنی ئیرادەیان لە روخانی ئەو رژێمە سەرکوتکارە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رایگەیاندووە: لەژێر رۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە مێژوییە، ئاڵای نوێی سەربەخۆیی بە هەرسێ رەنگی سەوز و سپی و رەش لەگەڵ سێ ئەستێرەی رەش وەک قۆناغی نوێ، ئاماژەیە بۆ ئاواتەکانی گەلی سوریا بەرەو ئازادی و یەکێتی نیشتیمانی.

جەختی کردەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بەشێکی دانەبڕاوە لە جوگرافیای سوریا و دانیشتوانی ئەو ناوچانە، لە پێکهاتە رەسەنەکانی سوریان، بۆیە ئەنجومەنی گەلای دیموکراتی، ئاڵای سوریا لەسەر سەرجەم ئەنجومەن و دامەزراوە و کارگێڕییەکانی سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمەکە هەڵ دەکات.

ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی جەخت لەسەر نوێنەرایەتی ئاواتەکانی گەلی سوریا و سەرجەم پێکهاتەکانی دەکاتەوە، لەگەڵ کارکردن بۆ یەکێتی نیشتیمانی لە چوارچێوەی سوریایەکی دیموکرات لەسەر بنەمای دادپەروەریی و یەکسانی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکاندا.

بگەرێ لە سبەی
    2026 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی