سبەی
فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق، ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانای پاراستنی هێڵی سنووریان هەیە.
ئەمڕۆ هەینی، 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، فەیاز، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، فەیاز تاوتوێی ڕەوشی ئەمنیی ناوچەکانی سنووری نێوان عێراق و سوریای کرد.
لەو بارەیەوە وتی: بڵاوبوونەوەی هێزی سەربازی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی سنووردا دەستەبەری پاراستنی سنووری وڵات لە هەر مەترسی و هەڕەشەیەک دەکات.
جەختیشیکردەوە، عێراق هەموو توانایەکی هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سنوورەکانی بکات و بەرەنگاری مەترسییەکان ببێتەوە.