ئیدارەی خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاڤا هۆشداری دەدات

#داعش#سوپای تورکیا#بەرەی نوسرە#دەستەی تەحریری شام#ڕۆژئاڤا
یەک مانگ لەمەوپێش
ئەرسەلان ڕەحمان
پوختە :
  • ئیدارەی خۆبەڕێوبەری باکوور و خۆرهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاڤا)، ئەمڕۆ هەینی هۆشداری دا لە پەلاماری گروپە چەکدارەکان و شکاندنی بەندیخانەی تیرۆریستان و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی داعش.
Primary Asset

سبەی

ئیدارەی خۆبەڕێوبەری باکوور و خۆرهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاڤا)، ئەمڕۆ هەینی هۆشداری دا لە پەلاماری گروپە چەکدارەکان و شکاندنی بەندیخانەی تیرۆریستان و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی داعش.

سیامەند عەلی، بەڕێوبەری سەنتەری ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند، لە سنووری ئیدارەی خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاڤادا 27 زیندانی هەن، کە 10 تا 12 هەزار چەکداری داعش تێیاندا دەستبەسەرن.

وتیشی: یەکێک لە ئامانجەکانی گروپە تیرۆریستییەکانی هاوپەیمانی تورکیا ئەوەیە دەستبگرن بەسەر ناوچەکانی ڕۆژئاڤا و ئەو زیندانیانەی داعش ئازاد بکەن.

هەروەها وتی: هەوڵێکی زۆری ئەو گروپانە و تورکیا هەیە بۆ ئەوەی ئەو زیندانیانە ئازاد بکرێن، کە هەندێکیان بەرپرس و سەرکردەی داعش بوون و لە بنەڕەتدا تورکیا بۆ شەڕی کورد بەکاری هێناون. ئەو زیندانیانە مەترسییەکی گەورەن لەسەر ناوچەکەمان.

سیامەند عەلی، داوای لە هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد، کار بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو پەلامارانەی گروپە تیرۆریستییەکان و دەستەی تەحریری شام بە پشتیوانی سوپای تورکیا دەیکەنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و ناوچەکانی ڕۆژئاڤا.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی