نرخەكەی خەیاڵییە؛ حكومەتی عێراق دەستێوەردان لە كڕین و فرۆشتن بە "جیوەی سور" ەوە دەكات

#عێراق#جیوەی سور
9 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 9 مانگ نوێ کراوەتەوە
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • ئەو كەسانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بانگەشە بۆ فرۆشتنی جیوەی سور دەكەن، بەشێك لە ماددەیەكیان نمایش كردووە، نرخێكی بەرزیان لەسەر داناوەو لە ڕێگەیەوە كڕیاری بۆ پەیدا دەكەن، بۆ ئەوەش چەندین گروپیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داناوە و ئەندامیان لە چەندین دەوڵەتەوە تێدایە، لەوانەش عێراق.
Primary Asset

ئەو وێنەیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک جیوەی سور بانگەشەی بۆ دەکرێت

سبەی

جیوەی سور پەیوەستە بەو ئەفسانەیەی كە پێی وایە كۆمەڵێك توانای سەرسوڕهێنەری هەیە، لەوانەش درێژكردنی تەمەن و بەهێزكردنی توانای سێكسی لەلای پیاوان و بە گەنجی مانەوەی بەردەوام، ئەو بانگەشانە چەند ڕۆژێكە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی عێراقیان تەنیوە، بەشێوەیەك لەو تۆڕانە كڕین و فرۆشتنیان پێوەدەكرێت.

حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاندووە، كە بەهیچ شێوەیەك "جیوەی سور" لە عێراق نییە و لە سروشتەكەشیدا بەهیچ شێوەیەك بوونی نییە.

دەسەڵاتدارانی عێراق هۆشداری دەدەن هیچ كەس بەهۆی ئەو بانگەشانەوە هەڵنەخەڵەتێت، چونكە ئەو جیوەیە لە سروشتی عێراقدا نییە و ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت تەنها ئەفسانە و دەنگۆیە، بۆیە ڕێنمایی هاوڵاتیان دەكات بەهیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ كەسانێك نەكەن كە دەڵێن ئەو ماددەیەیان هەیە.

ئەفسانەی جیوەی سور پەیوەستكراوە بە كۆمەڵێك توانای سەرسوڕهێنەرەوە، ئەوانەی ڕیكلامی بۆ دەكەن دەڵێن تەمەن درێژ دەكات و توانای سێكسی پیاوان بەهێز دەكات، هەروەها ئەو كەسانەی بەكاری دەهێنن بە گەنجی دەهێڵێتەوە، تەنانەت گەیشتووەتە ئەو ئاستەی دەڵێن كانزا ئاساییەكان بۆ جۆرێكی بەنرخ دەگۆڕێت لەگەڵ چەندین ئەفسانەی دیكە لەوبارەیەوە.

ئەو كەسانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بانگەشە بۆ فرۆشتنی جیوەی سور دەكەن، بەشێك لە ماددەیەكیان نمایش كردووە،  نرخێكی بەرزیان لەسەر داناوەو لە ڕێگەیەوە كڕیاری بۆ پەیدا دەكەن، بۆ ئەوەش چەندین گروپیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داناوە و ئەندامیان لە چەندین دەوڵەتەوە تێدایە، لەوانەش عێراق.
 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی