ڤینیسیۆس خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بردەوە

#فیفا#تۆپی پێ#ڤینیسیۆس
یەک ساڵ لەمەوپێش
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • ڤینیسیۆس لە ساڵی 2007 ەوە یەكەم یاریزانی بەرازیلە ئەو خەڵاتە ببات، پێشتر ڕیكاردۆ كاكا توانی ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت.
Primary Asset

ڤینیسیۆس

سبەی

ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی بەرازیل بۆیەكەمجار بووە خاوەن خەڵاتێكی گەورە و وەك باشترین یاریزانی 2024 هەڵبژێردرا.

ڤینیسیۆس توانی خەڵاتی " The Best " بۆ یەكەمجار بەدەست بهێنێت، هەریەك لە رۆدری و بیلینگهام لە پلەی دووەم و سێیەمی خەڵاتەكەدا دێن.

یەكەمجارە ڤینیسیۆس لە ژیانی پیشەگەریدا خەڵاتی " The Best" ی لەلایەن FIFA ەوە پێبدرێت، ئەویش بەهۆی ئەو ئاستەی لە وەرزی یاریكردنیدا بەدەستیهێناوە و توانیویەتی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید 24 گۆڵ لە 39 یاریدا بكات.

 ڤینیسیۆس لە ساڵی 2007 ەوە یەكەم یاریزانی بەرازیلە ئەو خەڵاتە ببات، پێشتر ڕیكاردۆ كاكا توانی ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت.
 

بگەرێ لە سبەی
    2026 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی