عێراق 10 هەزار پارچەی شوێنەواری دزراوی دەگەڕێنێتەوە

#عێراق#شوێنەوار#حکومەتی عێراق
6 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 6 مانگ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق رایگەیاند: توانیویانە زیاتر لە 10 هەزار پارچەی شوێنەوار و کەلوپەلی بەنرخی عێراق لە وڵاتانەوە بگەڕێننەوە بۆ عێراق.
Primary Asset

سبەی

عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و لانکەی چەندەها شارستانیەتی مەزن بووە. لە دوای لەنێوچونیان ئەو شارستانیەتانە ژمارەیەکی زۆر کەرەستە و پارچەی شوێنەواریان لەدوای خۆیان جێهشتووە، بەڵام بەشێکی زۆری پارچە شوێنەوارەکان بەهۆی نەبونی حکومەتێکی بەهێز کە گرنگی بە کەرتی کلتوور و شوێنەوار بدات، ئەو پارچە شوێنەواریانە لەلایەن گروپ و باندی جیاوازەوە قاچاغچێتیان پێوەکراوە و رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون، لە ئێستادا عێراق لە هەوڵدایە پارچە شوێنەوارەکان بگەڕێنیتەوە ڵاتەکە. 

ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق رایگەیاند: توانیویانە زیاتر لە 10 هەزار پارچەی شوێنەوار و کەلوپەلی بەنرخی عێراق لە وڵاتانەوە بگەڕێننەوە بۆ عێراق.

پارچە شوێنەوارییەکان لەرێگای جیاوازەوە بە قاچا‌غ لە عێراق براونەتەوە دەرەوە و لە بازاڕی ڕەش بە نرخی خەیاڵی فرۆشراون.

بە وتەی وەزیری رۆشنبیری، پارچە شوێنەوارییەکان لەهەر یەک لە وڵاتانی ئەمەریکا، نەرویج، ئوردن، ئیتاڵیا و بەریتانیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق. ژمارەیەکی زۆر پارچەی شوێنەواری عێراق لە وڵاتانی فەڕەنسا و لوبنانیش هەن.

یەکێک لە ئاڵنگارییە گەورەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارییەکان ئەوەیە کە بەشێکی زۆر لە پارچە شوێنەوارییە دزراوەکانی عێراق لە کۆمەڵێک ناوچەی تۆمانەکراوی شوێنەواری لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و شوێنەوارەوە دزراون، بۆیە عێراق ناتوانێت خۆی بە خاوەنیان بزانێت و هێنانەوەیان زەحمەتە.

لەئێستادا لەچەندین ناوچەی شوێنەواری کنە و هەڵکۆڵین بەردەوامە. بەپێی وتەی وەزیری رۆشنبیری و شوێنەواری عێراق 25 تیمی جیاواز لە سەرانسەری عێراقدا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای شوێنەوارە مێژووییەکانی عێراقدا.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی