پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سبه‌ی
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم تووشی سەرسووڕمان بووه بەوەی پێشنیازێک له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی په‌یوه‌ست به تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی، لە لایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵه‌وه ئاراسته‌ی ئەنجومەنی نوێنەران كراوه و ده‌ڵێت، "بە هەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەینەوە و دژی دەوەستین".
بڕیاربوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو (19ـى کانونى دووەمى 2025) ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رسێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025ـی عێراق هه‌مواربكاته‌وه كه یه‌كێك له بڕگه‌كانی ماددەى 12ـیه و تایبه‌ته به زیادكردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
پاره‌ی زیاتر بۆ نه‌وتی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی ده‌ستپێبكرێته‌وه
به‌پێی ئه‌و مادده‌یه ئه‌گه‌ر هه‌مواربكرێته‌وه، بڕى تێچووى بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان به 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاریده‌كات، تا ئەو کاتەى لیژنەیەکى ڕاوێژکارى تێچووى ڕاستەقینە دیارى دەکات. مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوه‌ش، ده‌ستكردنه‌وه‌یه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام به‌هۆی بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری شیعه‌وه، مادده‌ی 12ـی پڕۆژه‌یاسای بودجه هه‌موارنه‌كرایه‌وه و دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه دواخرا.
دواتر و له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، جارێكی دیكه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی دواخست و ئێستا به‌غداد نایه‌وێت پاره‌ی زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم ته‌رخانبكرێت، به‌و پێیه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت له عێراق شه‌ش دۆلاره.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناڕازییه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ـی كانونی دووه‌می 2025، پێشه‌وا هه‌ورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەمواربکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا، دەنگی لەسەر نەدرا. ئێمە تووشی سەرسووڕمان بووین بەوەی پێشنیارێک لە لایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تاکلایەنە و بەبێ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکرێت، یان لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە، كە ئەم پێشنیارە لە هەمانکاتدا دژی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیشە تایبەت بە هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان".
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی دژی ئه‌و پێشنیازه ده‌وه‌ستنه‌وه و ڕایگه‌یاند، "ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنن و کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە و خزمەت بە چارەسەرکردنی پرسەکان ناکات. بۆیە ئێمە ئەو هەوڵ و پێشنیارانە، بە هەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە و دژی دەوەستین. بۆیە دەبێت ئەو پێشنیارەی لەسەری ڕێککەوتووین، بخرێتە دەنگدانەوە".
دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان
مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌مین جار نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كرا. نه‌وته‌كه بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ و سێ مانگ ده‌گه‌یه‌ندرایه به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و له‌وێوه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرا كه له ساڵانی كۆتایی پرۆسه‌كه‌دا، ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده ده‌كرا بڕه‌كه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه بوو، به‌ڵام سكاڵایه‌كی حكومه‌تی عێراق، كۆتایی به گه‌مه‌كه هێنا.
ڕۆژی 25ـی ئازاری ساڵی 2023، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس ڕاگیرا، به‌و پێیه‌ی عێراق له سكاڵایه‌كیدا له‌و دادگایه، توركیای تۆمه‌تباركردبوو به پێشێلكردنی "ڕێككه‌وتننامه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت"ـی ناسراو به (كه‌ركوك – جه‌یهان) كه ساڵی 1973 له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژوكراوه، به جۆرێك وه‌ك حكومه‌تی عێراق له دادگای ناوبژیوانیی پاریس ڕایگه‌یاندبوو، توركیا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی گواستووه‌ته‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان و له‌وێوه نه‌وته‌كه به كه‌متر له نرخی خۆی (كه به تێكڕا 10 دۆلار كه‌متر بوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك) فرۆشراوه. جگه له ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، عێراق داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی له توركیا ده‌كرد، دادگاش ئه‌نكه‌ره‌ی پابه‌ندكرد 1.5 ملیار دۆلار بدات به به‌غداد.
ئه‌و مادده‌یه‌ی كه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه
ڕۆژی 5ـی تشرینی دووه‌می 2024 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانی كۆبووه‌وه، ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به چۆنێتیی ده‌ستكردنه‌وه‌ی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له هه‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری دا ماددەی (12، دووەم، بڕگەی ج) لە یاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 ژمارە (13)ـی ساڵی 2023 لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان هه‌مواربكرێته‌وه، به جۆرێك كه تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نەوتی هەرێمی كوردستان لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك زیادبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێته‌وه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مجاره له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆوه بێت.
كێشه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه چییه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12ـی پڕۆژه‌یاسای بودجه چۆن په‌كخرا؟
دوای دوو مانگ و دوو هه‌فته له‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاربوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو (19ـى کانونى دووەمى 2025)، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ لەسەر هەموارى پڕۆژه‌یاسای بودجە بدات، لە کۆى هەشت تەوەرى کارنامەى کۆبوونەوەكه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12ـی پڕۆژه‌یاساكه لە ڕیزبەندیى دووەمدا بوو، بەڵام بەهۆى چوونە دەرەوەى په‌رله‌مانتارانی بەشێک لە فراکسیۆنە شیعییەکان، نیسابی یاسایی دانیشتنەکە تێکچوو، بەو هۆیەوە دانیشتنەکە بۆ ڕۆژى سێشەممە هەڵگیرا.
په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان داواكاربوون له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12ـدا، ماددەى 14ـش له پڕۆژه‌یاسای بودجە هەمواربکرێتەوە، كه تایبەتە بە شایستەی ئەو پارێزگایانەی نەوتیان لێدەردەهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سڕه و ئه‌و پارێزگایانه‌ی دیكه‌ش كه نه‌وتیان هه‌یه، سوودمه‌ندببن.
به‌غداد په‌شیمانه
ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو دوو ڕۆژ دواتر (پێرێ سێشه‌ممه 19ـى کانونى دووەمى 2025) ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جارێكی دیكه كۆببێته‌وه و مادده‌ی 12ـی پڕۆژه‌یاسای بودجه هه‌مواربكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش دواخرا و ئێستا له به‌غداده‌وه ناڕه‌زایی دژی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه و ده‌ڵێن، "16 دۆلار زۆرە بۆ دەرهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك له نەوتی هەرێمی كوردستان". ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و پێشهاتانه‌دایه.