ترەمپ بۆ دووەم جار حوسییەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە

#دۆناڵد ترەمپ#ئەمەریکا#حوسییەکان#جۆ بایدن
یەک مانگ لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، جارێکی دیکە حوسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە،
Primary Asset

ترەمپ لە کاتی واژۆکردن فەرمانەکە

سبەی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، جارێکی دیکە حوسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە، کە جۆ بایدن لە لیستی تیرۆر دەریهێنابوون.

خستنە لیستی تیرۆری حوسییەکان بە مانای سزا و ئابڵوقەی زۆر قورسی دارایی دێت، لە سزاکانی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا قورستر دەبێت کە ئیدارەکەی دەیسەپاند بەسەر گروپەکانی سەر بە ئێران.

لە ماوەکانی رابردوودا حوسییەکانی یەمەن چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە ئەمەریکی و ئەوروپییەکان لە زەریای هیندی و دەریای سوور، جیا لە هێرشە موشەکییە بەردەوامەکانی گروپەکەش بۆ سەر ئیسرائیل.

لە 2021 دوای ئەوەی بوو بە سەرۆکی ئەمەریکا، بایدن، حوسییەکانی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا، پێشتر ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا، گروپەکەی خستبووە لیستی تیرۆرەوە. پاساوی ئیدارەی بایدن لە دەرهێنانی گروپەکە لە لیستی تیرۆر بۆ ئەوە بوو کە هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە هاوڵاتییانی یەمەن.

لە ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆشکی سپی سەبارەت بە خستنە لیستی تیرۆری گروپەکەوە هاتووە کە "دوای ژمارەیەکی زۆر لە ‌هێرشی گروپەکە بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی ژمارەیەک وڵاتی هاوپەیمانی ئەمەریکا"، ئەمە ئاماژەیە بۆ هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی گروپەکە بۆ سەر ئیسرائیل و سعودییە.

لە درێژەی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی کۆشکی سپیدا هاتووە: "چالاکییەکانی حوسییەکان هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی هاوڵاتییانی ئەمەریکی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست،  ئاسایش و سەلامەتی هاوپەیمانە نزیکەکانمان لەگەڵ سەقامگیری رێگای ئاوی جیهان".

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، جەخت لەوە کراوەتەوە کە حوسییەکان هێرشیان کردووه‌تە سەر خەڵکی سڤیل لە سعودیە، ئیمارات و ئیسرائیل، ژمارەی هێرشەکانی ئەو گروپە زیاترە لە 100 هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان. هێرشەکانی گروپەکە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەک لە کەشتییەکانی دەریای سوور ریڕەوی هاتوچۆی بازرگانی خۆیان بگۆڕن، ئەوەش بووەتە هۆی هەڵاوسانی ئابووری جیهانی.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی