لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دهۆك زۆرترین ڕێژەی هەژاریی تێدایە

#هەرێمی کوردستان#عێراق#هەژاریی
2 مانگ لەمەوپێش
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • لەسەر ئاستی گشتیی عێراق ڕێژەی هەژاری 17.5 ە و لەسەر ئاستی 15 پارێزگاكەش جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان 19.3 یە،  لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش 8.6 ە، لە دهۆك زۆرترین ڕێژەی هەژاری هەیە و 14.8 ە ، سلێمانی بە پلەی دووەم دێت و 7.9 یە و هەولێریش 5.9 یە.
Primary Asset

چەند پیاوێکی بەتەمەن چاوەڕێی ئەوەن کرێکارییان دەستکەوێت

سبەی

ئەنجامەكانی ڕووپێوی ئابووری و كۆمەڵایەتی خێزان لە هەرێمی كوردستان 2023 – 2024 ڕاگەیەندرا، بەپێی ڕووپێوییەكە دهۆك زۆرترین ڕێژەی هەژاری و هەولێر كەمترینی تێدایە.

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەم رووپێوییە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێم بە هەماهەنگی و پاڵپشتی تەكنیكی و دارایی بانكی دەولی ئەنجامدرا لە لە 15ـ 7ـ 2023 دەستیپێكرد و لە 15ـ 7ــ 2024 كۆتایی پێهات، خولی یەكەمی ئەم رووپێوه IHSES-I لە ساڵی 2007 ئەنجامدرا و خولی دووەمی IHSES-II لە ساڵی 2012 ئەنجامدرا‌.

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان دەڵێت: ئەم رووپێوە بە یەكێك لە پرۆژە ئامارییە هەرە گرنگەكان دادەنرێت، مەبەست لە ئەنجامدانی رووپێوەكە زانینی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئابووری خێزانەكانە بەشێوەیەكی گشتی و چەندین بواری جۆراو جۆر لەرێگای پرسیارنامەیەك كە پێكهاتووە  لە 25 بەش‌ كە بابەتەكانی‌ (تایبەتمەندییە دیمۆگرافییەكانی خێزان، پەروەردە، تەندروستی، نیشتەجێبوون، پێوانەكردنی جەستە، كارو بێكاری، ئاسایشی خۆراك، كشتوكاڵ، بەشەخۆراك، داهات و خەرجی تاك و خێزان، قەرز و سولفە، دادپەروەری و هتد ....) لەخۆ دەگرێت. 

بەوتەی دەستەكە، ئەنجامەكانی ئەم رووپێوییە دەبێتە سەرچاوەیەك بۆ نوێكردنەوەی و دیاریكردنی هێڵ و رێژەی هەژاری و لەلایەكی تر پشتی پیدەبەسترێت بۆ نوێكردنەوه و هەژماركردنی ژمارەپێوانەییەكان، گرنگترین نیشاندەرەكانی ئەم رووپێوە هەژماركردنی هێل و رێژەی هەژاری، خەرجی و داهاتی تاك و خێزانە كە لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە: هێڵی هەژاری هەژماركراو 137,000 دینار بۆ هەر تاكێك لە مانگێك بۆ ساڵی 2023 – 2024 بۆ نموونە لە هەرێمی كوردستان قەبارەی خێزان پێكهاتووە لە پێنج كەس، واتە ئەو خێزانانە مانگانە 685000 دینار كەمتر خەرجییان هەبێت بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكان  دەكەونە ژێر هێڵی هەژاری.

لەسەر ئاستی گشتیی عێراق ڕێژەی هەژاری 17.5 ە و لەسەر ئاستی 15 پارێزگاكەش جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان 19.3 یە،  لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش 8.6 ە، لە دهۆك زۆرترین ڕێژەی هەژاری هەیە و 14.8 ە ، سلێمانی بە پلەی دووەم دێت و 7.9 یە و هەولێریش 5.9 یە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی