خیتافی نەیهێشت ئەتلەتیکۆ ریزبەندی یەکەم لە بەرشەلۆنە وەربگرێتەوە

#ئەتلەتیکۆ مەدرید#ریال مەدرید#بەرشەلۆنە#لالیگا#خولی ئیسپانی
4 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 مانگ نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • خیتافی نەیهێشت ئەتلەتیکۆ مەدرید ریزبەندیی یەکەمی لالیگا لە بەرشەلۆنە وەربگرێتەوە، سەرەڕای بردنەوەشی لە رایۆ ڤایکانۆ، ریاڵ مەدریدیش نەیتوانی پێش بەرشەلۆنە بکەوێتەوە.
Primary Asset

سبەی

خیتافی نەیهێشت ئەتلەتیکۆ مەدرید ریزبەندیی یەکەمی لالیگا لە بەرشەلۆنە وەربگرێتەوە، سەرەڕای بردنەوەشی لە رایۆ ڤایکانۆ، ریاڵ مەدریدیش نەیتوانی پێش بەرشەلۆنە بکەوێتەوە.

ئەمشەو یەکشەممە (9ی ئازاری 2025) لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانی، یانەی خیتافی میوانداریی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد، تا خولەکی 88 ئەتلەتیکۆ بە گۆڵێک لە پێشەوە بووە کە لە خولەکی 75 بە لێدانی سزا تۆماری کردبوو، بەڵام لە خولەکی 88 و 90+3 و دوای دەرکردنی ئەنخێل کۆریای یاریزانی تیمەکەی بەکارتی سور لەلایەن ناوبژیەوانەوە، ماورۆ ئارامبای هێرشبەر دوو گۆڵی بۆ یانەی خیتافی تۆمارکرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 لەبەرژەوەندی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

هەرچەندە یانەی ئەتلەتیکۆ لەسەرەتاوە بە هێرشبردن دەستی پێکرد و چەندین هەلی گۆڵی لەدەستدا، ئامانجی ئەوەبوو بە سەرکەوتنەوە بگەڕێتەوە و سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت بۆ گەیشتن بە ریزبەندی یەکەمی خولی ئیسپانی و پێش بەرشەلۆنەی یەکەمی ریزبەندی بکەوێتەوە، بەڵام خیتافی لە ئامانجەکەی دووری خستەوە.

لە یارییەکی دیکەشدا یانەی ریال مەدریدی، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی انەی رایۆ ڤایکانۆی کرد و یارییەکەی بە 2-1 لێ بردەوە.

گۆڵەکانی یانەی شاهانە لە خولەکەکانی 30 و 34 لەلایەن کیلیان ئیمباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی رایۆ ڤایکانۆش لە خولەکی 45+2 لەلایەن پیدرۆ دیاز تۆمارکرا.

بەو ئەنجامە و بە سود وەرگرتن لە شکستەکەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، ریال مەدرید بە 57 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای بەرشەلۆنەی یەکەمی ریزبەندییەوەیە، کە ئەمیان یارییەکی دواخراوی هەیە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش 56 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی سێیەمی خولی لالیگای ئیسانیدایە.

بڕیاربوو شەوی رابردوو یانەی بەشەلۆنە لە یاریگای دووەمی خۆی میوانداریی یانەی ئۆساسۆنا بکات، هەرچەندە یاریزانەکان گەیشتنە ناو یاریگا و ژووری خۆگۆڕین و هاندەرێکی زۆریش ئامادەی یارییەکە بوون، بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی لەناکاوی کارلیس مینیارۆ گارسیای پزیشکی یانە کەتەلۆنییەکەوە، یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و کەشێکی ماتەم باڵی بەسەر یاریزانان و یاریگاکەشدا کێشا.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی