بەپێچەوانەی هەولێرەوە، لە سلێمانی جیابوونەوە زیادی کردووە و هاوسەگیری کەمیکردووە

#هاوسەرگیری#هەرێمی کوردستان#سلێمانی#هەولێر#دهۆک#گەرمیان
یەک ساڵ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ساڵ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • بەراورد بە 2023 لە هەولێر جیابوونەوە کەمی کردووە و هاوسەرگیری زیادی کردووە، بەڵام لە سلێمانی جیابوونەوە زیادی کردووە و هاوسەگیریش کەمی کردووە.
Primary Asset

جیابوونەوە

سبەی

بەپێی ئامارەکانی دادگاکانی بەرامبەر چوار حاڵەتی هاوسەرگیریی حاڵەتێکی جیابونەوە تۆمارکراوە، بەراورد بە 2023 لە هەولێر جیابوونەوە کەمی کردووە و هاوسەرگیری زیادی کردووە، بەڵام لە سلێمانی جیابوونەوە زیادی کردووە و هاوسەگیریش کەمی کردووە.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان بەم شێوەیەیە کە لە هەولێر زیادی کردووە و لە سلێمانی کەمی کردووە؛

هەولێر: 17591 بەراورد بە 2023 زیادی کردووە

سلێمانی: 18522 بەراورد بە 2024 کەمی کردووە

دهۆک: 12199 بەراورد بە 2023 کەمی کردووە

گەرمیان: 2706 بەراورد بە 2023 زیادی کردووە.

سەبارەت بە ئامارەکانی 2024، جیابوونەوە رێژەی24.27%ـی حاڵەتەکانی هاوسەرگیریی پێکدەهێنێت و زۆرترین جیابونەوەش لەدادگاکانی سلێمانی تۆمارکراوە و گەرمیان کەمترین جیابوونەوەی تێدا بووە، بەپێی دەستەی دادوەری هەرێمی کوردستان ئامارەکان بەم شێوەیەیە:

هەولێر: 3878 حاڵەتی جیابونەوە

سلێمانی: 5745 حاڵەتی جیابونەوە

دهۆک: 2033 حاڵەتی جیابونەوە

گەرمیان: 728 حاڵەتی جیابونەوە.

لە هەولێر زۆرترین ئاماری رێپێدان هەبووە بۆ ژنی دووەم کە 45 حاڵەت بووە، دوای ئەویش دهۆک دێت بە 34 حاڵەت، سلێمانیش لە پلەی سێیەم دێت بە 19 رێپێدان، هەروەها لە دادگاکانی گەرمیان هیچ رێپێدانێک بۆ ژنی دووەم تۆمار نەکراوە.

سەبارەت بە هۆکارەکانی جیابونەوە لە دادگاکانی هەولێر وەک لە ئامارەکاندا هاتووە، 1068 هاوسەر بەهۆی نەگونجان لەگەڵ یەکتر جیابوونەتەوە کە زۆرترینە، دوای ئەویش هۆکاری کۆمەڵایەتییە بە 211 حاڵەت، هەروەها 129 بەهۆی ئامێرەکانی مۆبایلەوە بووە.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری لە دادگاکانی هەولێر 4713 رەگەزی مێی خوار 18 ساڵ رێگەپێدرانی هاوسەرگیری بۆ کراوە، هەروەها 2442 رەگەزی نێری خوار 18 ساڵ رێگەپێدانی هاوسەرگیری بۆ کراوە.

زانیاری زیاتر لەم وێنانەی خوارەوە وەرگرە

 

بگەرێ لە سبەی
    2026 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی