چیرۆکی نوێ و نەبیستراو لەبارەی کچی کافرۆشەوە

#کچی کافرۆش#خەجیج جومعە#کوردستان#رۆژهەڵاتی کوردستان#سمکۆی شکاک
2 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 مانگ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • لە سەدەکانی رابردوودا کوردستان پڕ بووە لە چیرۆکی جۆراوجۆری تراژیدی، خۆشەوستی و بەرەنگاریی. بەشێک لەو چیرۆکانە تا ئەمڕۆش وێردی سەر زمانی کوردانن و دەم بە دەم دەیگڕێرنەوە و کۆڕ و کۆبوونەوەکانیانی پێ دەڕازێننەوە. یەکێک لە تراژیدیترین چیرۆکی کوردی، چیرۆک و بەسەرهاتی "کچی کافرۆش"ـە، کە بووە قوربانی ویستی نەگریسی داگیرکەر و لاوازی کوردان.
Primary Asset

کچی کافرۆش

سبەی

لە سەدەکانی رابردوودا کوردستان پڕ بووە لە چیرۆکی جۆراوجۆری تراژیدی، خۆشەوستی و بەرەنگاریی. بەشێک لەو چیرۆکانە تا ئەمڕۆش وێردی سەر زمانی کوردانن و دەم بە دەم دەیگڕێرنەوە و کۆڕ و کۆبوونەوەکانیانی پێ دەڕازێننەوە. یەکێک لە تراژیدیترین چیرۆکی کوردی، چیرۆک و بەسەرهاتی "کچی کافرۆش"ـە، کە بووە قوربانی ویستی نەگریسی داگیرکەر و لاوازی کوردان.

کچی کافرۆش چیرۆکی جوانی وتراژیدییە، سیمبوڵی بەرەنگاریی و قوربانیدانی ژنانی نەتەوەیەکی ژێردەستە.

چیرۆکی کچی کافرۆش

لە ساڵانی 1930ـەکان، ژیانی کچێکی گەنجی کورد بۆ هەمیشە گۆڕا، کاتێک لەلایەن ئەفسەرێکی بەریتانیاوە لە هەولێر دەڕفێنرێت.

ناوی تەواوی کچی کافرۆش، "خەجیج جومعە مەولود شکاک"ـە. بەپێی گێڕانەوەکان لە 1920 لە دایک بووە. بەهۆی جوانییەکەیەوە لە تەمەنی 12 ساڵی بووە بە سیموڵی جوانی لە ناوچەکە.

بەپێی گێڕانەوەکان، کچی کافرۆش، لە کەس نەچووە، جوانییەکەی لە جیهاندا هاوشێوەی نەبووە، بە ئاسانی دڵی خەڵکانی ناوخۆ و بیانییەکانی بردووە".

ناوی کچی کافرۆش، بۆ پیشەی باوکی دەگەڕێتەوە کە لە دووکانێکی بچووک لە هەولێر، پیشەی کا-فرۆشی بووە.

خێزانەکە بەهۆی لەسێدارەدانی سمکۆی شکاکەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئاوارەی هەولێر بوون، لەوێ ژیانێکی چەرمەسەری ژیاون، کچی کافرۆش کە تەنها برایەکی هەبووە، ئەو خوشک و برایە بۆ باوکیان هەموو دونیا بوون.

بەپێی گێڕانەوەکان، لە 1934، کاتێک تەمەنی تەنها 13 ساڵان بووە، کچی کافرۆش لەلایەن ئەفسەرێکی بەریتانی نزیک تەکیەی شێخ عەبدولکەریم لە هەولێر رفێنراوە و بردراوە بۆ بەغداد. رفاندنەکە هەڕەمەکی نەبووە، چونکە ئەفسەرەکە چەندین جار بە پێدانی پارە و پلەو پۆست ویستوویەتی جومعەی باوکی کچی کافرۆش قایل بکات، کچەکەی پێبدات، بەڵام باوکەکە رەتی کردووەتەوە رازی نەبووە کچەکەی بدات بەو ئەفسەرە بەریتانییە.

بۆیە رفاندنەکە پیشاندانی هێز و دەسەڵات بووە بەرامبەر خێزانێکی کوردی بێ دەرەتان و بێ دەسەڵاتی ژێر دەستە.

رفاندنی کچی کافرۆش هەژەندێکی گەورەی لە کۆمەڵگەدا دروست کرد. رفاندنەکە باوکی بە تەواوی وێران و لاواز کرد، بۆ سۆراخی کچەکەی زۆر هەوڵیدا، بەڵام بێ ئەنجام بوو. چەند مانگێک دواتر، باوکی کچی کافرۆش، ئاگادار دەکرێتەوە کە کچەکەی بردراوە بۆ بەریتانیا، بەوەش جومعە بەتەواوی بێ ئومێد دەبێت لە دۆزینەوەی کچەکەی. دوای پێنج ساڵ نائومێدی، لە ئازاری دووری کچەکەی بەرگەناگرێت و دڵی لە لێدان دەکەوێت.

چیرۆکی کچی کافرۆش بە یەکێک لە تراژیدیترین چرۆکی کوردی دادەنرێت کە لە رەگێکی دوورودرێژی هەیە لە کەلتووری کوردیدا. چیرۆکەکە تائێستا هۆزانڤان، چیرۆکخوان و چیرۆکنوسان لە بەشێوەی جیاواز نەوە دوای نەوە لە گێڕانەوەی بەردەوامن.

چیرۆکەکە پیشاندەری بەیەکگەیشتی چەوساندنەوەیە لەسەر بنەمای رەگەز، هێز و کۆڵۆنیاڵیزم دژی کورد. کچێکی منداڵی تەمەن 13 ساڵان، هەراسان و رفێندراوە لەلایەن  داگیرکەرەوە. رفاندنی کچەی کافرۆش، تەنها تراژیدییایەکی کەسی نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی بەرەنگارییەکی فراوانە لەلایەن ژنانی کوردەوە.

چیرۆکی خەجیج جومعە رەنگدانەوەی ئەزموونی ژمارەیەکی بێشوماری ژنانی کوردە کە خەباتیان کردووە و جەنگاون لەپێناو پاراستنی کەرامەت و ناسنامەیان دژەی داگیرکەرانی کوردستان.

چیرۆکەکە لە پێگەیKurdistan Chronicle  وەرگیراوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی