چارەسەرێکی نوێ .. کوشتنی خانەکانی شێرپەنجە بە روناکی

#شێرپەنجە#چارەسەر#گەرمی روناکی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • توێژەرانی ئەمەریکا داهێنانێکی نوێیان ئاشکرا کرد، کە لە رێگەی روناکی نزیک لە تیشکی ژێر سورەوە خانەکانی شێرپەنجە لەناودەبرێت، بەبێ ئەوەی زیان بە خانە زیندووەکانی دەوروبەری بگەیەنێت.
Primary Asset

سبەی

توێژەرانی ئەمەریکا داهێنانێکی نوێیان ئاشکرا کرد، کە لە رێگەی روناکی نزیک لە تیشکی ژێر سورەوە خانەکانی شێرپەنجە لەناودەبرێت، بەبێ ئەوەی زیان بە خانە زیندووەکانی دەوروبەری بگەیەنێت.

بەپێی توێژینەوە نوێیەکەی زانایانی ئەمەریکی کە لە گۆڤاری "ساینس ئەلێرت" بڵاوکراوەتەوە، ئەو دۆزینەوە نوێیە پەرەپێدانێکی گرنگە لە چارەسەری روناکی گەرمی، لە رێگەی تەکنیکێکی بەرزەوە، بە بەکارهێنانی روناکی لیدی نزیک لە تیشکی ژێر سور بۆ گەرمکردنی خانەکانی شێرپەنجە و لەناوبردنیان.

ئەم چارەسەرە نوێیە، پشت بە سیستمێکی هەزران و بەردەست دەبینێت لە بری بەکارهێنانی تیشکی لەیزەری تایبەتمەند، زیانیشی کەمترە بەتایبەت بۆ خانەکانی دەوروبەری ناوچە توشبووەکە. بەوەش دەرگا لەبەردەم جێگرەوەیەکی پارێزراوتر و کەم زیانتر دەکرێتەوە لە چارەسەری کیمیایی و تیشکی بۆ توشبووانی شێرپەنجە.

بیرۆکەی داهێنانە نوێیەکە، بەکارهێنانی تیشکە بۆ بەرهەمهێنانی گەرمییەکی سنوردار بۆ بە ئامانجگرتنی خانەکانی شێرپەنجە و لەناوبردنیان و سوتاندنیان، بەبێ ئەوەی زیان بەو خانانە بگەیەنێت کە نەخۆشییەکەیان پێنەگەیشتووە.

سەرەڕای ئەوەی داهێنراوەکە لە قۆناغی یەکەمیدایە، توێژەرانی بوارەکە کار لەسەر بەهێزترکردنی دەکەن و بەردەوامن لەسەر توێژینەوە بۆ ئەوەی بتوانن بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک و قۆڵۆن بەکاریبهێنن.

لایەنێکی دیکەی چارەسەرە نوێیەکە و جیاکەرەوەی لە چارەسەرەکانی پێشوو ئەوەیە، کە ئەو گەرمییە روناکییە هیچ زانێکی لاوەکی نییە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازار لەکاتی لابردنی خانەکان و گرێیەکانی شێرپەنجە و یارمەتی زوو چاکبونەوەش دەدات.

سەرەڕای ئەوەش هێشتا پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە، بۆ ئەوەی روناکی لید (LED) بگۆڕدرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەشێوەیەکی ووردتر و کاریگەری زیاتر، بە کەمترین تێچوو.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی