
مەارسیمی سیمبولی سوتاندنی چەک لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە 11ـی حوزەیرانی 2025 - ئەشکەوتی جاسەنە
سبەی
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە (26ـی تشرینی یەکەمی 2025) گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی بانگەوازەکانی ئۆجەلان و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12 دا هەنگاوێکی گەورەی مێژوویی بنێتەوە.
میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە کە لە چوارچێوەی بانگەوازیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12دا، سبەینێ هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی دەنێن.
بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیاروایە سبەینێ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنێن و لەوبارەیەوە گەریلاکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکەنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی (27ـی شوباتی 2025) عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانی ئیمرالییەوە، بانگەوازێکی بە ناونیشانی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە رێگەی شاندی دەم پارتی ئیمراڵییەوە بڵاوکرەوە، دواتر لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازەدا، پەکەکە لە 5 بۆ 7ـی ئایار، کۆنگرەی 12ـەی خۆی خۆی ئەنجام دا و چەندین بڕیاری گرنگی بۆ ڕەخساندنی زەمینەی پرۆسەی ئاشتی پراکتیزە کرد.
دواتر و لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی، رۆژی (11ـی حوزەیرانی 2025)، گرووپێکی 30 کەسی گەریلاکانی پەکەکە بە سەرۆکایەتی بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) وەک نیشاندانی نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی، چەکەکانیان سوتاند.
بانگەوزای ئاشتی ئۆجەلان
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە رۆژی (27ـی شوباتی 2025) پەیامێکی مێژوویی بڵاوکردەوە و داوای کرد، پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە بەشێک لەو ئامانجانەی بەدیهێناوە کە خەباتی بۆ دەکرد.
ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: ئەو ئامانجەی پەکەکە بۆی دروست بوو بەشێکی بەدیهات و بەرامبەر ئەو دەستپێشخەریەی دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند و سەرۆککۆمار پاڵپشتی کرد، بانگەوازی چەکدانان لە پەکەکە دەکەم و ئەم پرۆسەیە لە ئەستۆ دەگرم، داوا لە پەکەکە دەکەم کۆنگرەی خۆی بکات و هەموو گروپەکان خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
ئۆجەلان دشڵێت: هۆکاری دروستبوونی پەکەکە بە هۆی نکۆڵیکردن بوو لە ناسنامەی کورد و لە بەرئەوەی ڕێگای دیموکراسی داخرابوو بۆیە پەکەکە لەلایەن خەڵکەوە پشتگیری بەدەستهێنا. ئەم بانگەوازی دیموکراسییە کەس ناتوانێت خۆی لێ لابدات.
کۆنگرەی 12ـی پەکەکە
رۆژانى (5-7ـى ئایارى 2024) لەسەر بنەماى پەیامەکەى ئۆجەلان بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە، پەکەکە لە دوو ناوچەى هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا کۆنگرەى بەست و بڕیاریدا کۆتایی بە خەباتی چەکداریی بهێنێت، چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
ئاژانسى فەرمى پەکەکە، رۆژى (22ـى ئایاری 2025) زانیارى نوێى لەبارەى کۆنگرەى پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند كۆنگرەكە بە بەشداریی 232 ئەندام بووە کە لە ڕۆژانی 5-7ـی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامی دراوە.
ئاماژەیان بەوەكردوە، خەباتکردن بە ناوی پەکەکەوە کۆتایی دێت، گەلەکەمان هۆشیارانە خاوەندارێتی لە پرۆسەی ئاشتی دەکات و لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری باشتر تێدەگەن.
ئەوەشیانخستووەتەڕوو، پرسی کورد بە رێگەی سیاسەتی دیموکراتیکمان ھێناوەتە خاڵی چارەسەری و رۆڵی مێژووییمان هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد کە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە لەلایەن ئۆجەلان بڕیاری ھەڵوەشاندنەوە و کۆتایی ھێنان بە تێکۆشانی چەکداری دراوە.
ڕێورەسمی چەکدانانی ئەشکەوتی جاسەنە
کاتژمێر (11:30)ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی (11ـی تەمموزی 2025) بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رێبەرایەتی 30 گەریلای کوڕ و کچی کرد بۆ سوتاندنی چەکەکانیان لەبەردەم ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و میدیاکانی ناوخۆ و جیهان، وەک بەدەمەوەچونێک بۆ بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ـی شوبات و کۆنگرەی 12ـی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ دەستپێکردین قۆناغی نوێی چارەسەریی.
لە راگەیاندراوەکەی گروپەکەدا هاتووە: وهك نیازپاكی و ههنگاوی بڕیارداری له پێناوی بهكرداری سهركهوتنی پرۆسهی (ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی) و له ئێستاوه به ئامانجی بهردهوامیدان به تێكۆشانی ئازادیی و دیموكراسیی و سۆسیالیزمیمان به ڕێبازی سیاسهتی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات لهسهر بنهمای دهركردنی یاساكانی دیموكراتی؛ له ئامادەبوونی ئێوهدا به ئیرادهی ئازادی خۆمان چهكهكهمان لهناو دهبهین.
هەروەها هیوایان خواستووە: ئهم ههنگاوهیان ببێته مایهی خێر و خۆشی بۆ گهلهكهمان به تایبهتی بۆ ژنان و گهنجان و بۆ گهلانی توركیا و ڕۆژههڵاتی ناوین و سهرجهم مرۆڤایهتی و ئاشتی و ئازادی لهگهڵ خۆی بهێنێت.
