بوومەلەرزە لە مێتادا؛ هەڵوەشاندنەوەی سەدان هەلی کار لە بەشی زیرەکیی دەستکردی کۆمپانیاکەدا

#مێتا#زیرەکیی دەستکردی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەناوبانگی فەیسبوکە، سەدان هەلی کاری لە بەشی زیرەکی دەستکردی خۆیدا هەڵوەشاندەوە، چونکە مارک زوکەربێرگ دەیەوێت بە ئۆفەری موچەی گەورە و خەیاڵی، شارەزایانی  AI  ی لە هەردوو کۆمپانیای OpenAi و Apple رابکێشێتە کۆمپانیاکەی.
  • میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، لە هەنگاوێکیدا بۆ رێکخستنەوەی کارەکانی، دوای هەڵمەتێکی بەرفراوانی دامەزراندنی کارمەند، کۆمپانیای مێتا 600 هەلی کاری لە بەشی زیرەکیی دەستکردی کۆمپانیاکەدا هەڵوەشاندەوە.
Primary Asset

سبەی

کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەناوبانگی فەیسبوکە، سەدان هەلی کاری لە بەشی زیرەکیی دەستکردی خۆیدا هەڵوەشاندەوە، چونکە مارک زوکەربێرگ دەیەوێت بە ئۆفەری موچەی گەورە و خەیاڵی، شارەزایانی  AI  ی لە هەردوو کۆمپانیای OpenAi و Apple رابکێشێتە کۆمپانیاکەی.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، لە هەنگاوێکیدا بۆ رێکخستنەوەی کارەکانی، دوای هەڵمەتێکی بەرفراوانی دامەزراندنی کارمەند، کۆمپانیای مێتا 600 هەلی کاری لە بەشی زیرەکیی دەستکردی کۆمپانیاکەدا هەڵوەشاندەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی رۆژنامەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ و نیویۆرک تایمز و رۆژنامەکانی دیکەی ئەمەریکا، کەمکردنەوەی هەلی کارەکان، کاریگەری لەسەر خواستی کۆمپانیای مێتا، کە لەلایەن مارک زوکەربێرگەوە دامەزراوە، بۆ بەرەوپێشبردنی زیرەکی دەستکرد نابێت. 

کەمکردنەوەی هەلی کارەکانیش، لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای مێتا هەوڵدەدا شارەزایانی سەرەکی زیرەکی دەستکرد لە رکابەرەکانی وەک OpenAI و Apple بە ئۆفەری مووچەی بەرز رابکێشێت و گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆبکات.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، زۆربەی ئەو کەسانەی لە بەشی زیرەکی دەستکردی کۆمپانیاکە کاردەکەن، بە بڕیارەکە کاریگەرنابن، چونکە بۆ کارکردن لە بەشی دیکەدا دەگوازرێنەوە.

هەڵوەشاندنەوەی هەلی کارەکان، لە دوای شەپۆلێک دامەزراندنی بەرفراوان هات، کاتێک لەسەرەتادا کۆمپانیا ئەمەریکییەکە کاری لەسەر بنیاتنانی پرۆگرامەکانی AI ی دەکرد.

ئەلێکساندەر وانگ سەرۆکی بەشی AI لە کۆمپانیای مێتا بە رۆژنامەکانی وتووە، هەڵوەشاندنەوەی کارەکان، واتە کەمبوونەوەی گفتوگۆکان بۆ گەیشتنی خێرا بە بڕیارە پێویستەکان".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی