ئایا بەردەوام هەست بە سەرما دەکەیت؟؛ کەمی پێنج ڤیتامین هۆکارەکەیەتی

#سەرما#ڤیتامین
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • هەندێ کەس بەراورد بە کەسانی دیکە زیاتر هەست بە سەرما دەکەن، یاخود هەستیارترن بە سەرما. کە رەنگە نەخۆشی درێژخایەن، کێشی کەم، یان نا هاوسەنگی هۆرمۆنەکان و کەم خوێنی هۆکاری ئەوەبن زیاتر بە سەرما کاریگەربن. یان بەهۆی کەمی هەندێک ڤیتامینەوە بن، بەتایبەتی ئەو ڤیتامینانەی سوڕی خوێن چالاک دەکەن.
Primary Asset

سبەی

هەندێ کەس بەراورد بە کەسانی دیکە زیاتر هەست بە سەرما دەکەن، یاخود هەستیارترن بە سەرما. کە رەنگە نەخۆشی درێژخایەن، کێشی کەم، یان نا هاوسەنگی هۆرمۆنەکان و کەم خوێنی هۆکاری ئەوەبن زیاتر بە سەرما کاریگەربن. یان بەهۆی کەمی هەندێک ڤیتامینەوە بن، بەتایبەتی ئەو ڤیتامینانەی سوڕی خوێن چالاک دەکەن.

بەپێی پێگەی هێڵس، کەمی پێنج ڤیتامین هەستکردن بە سەرما دروستدەکەن، ڤیتامینەکان بریتین لە:

  1. کەمی ڤیتامین B12 

لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کەمی ڤیتامین B12 یان هەیە، زیاتر هەستیارن بەرامبەر بە سەرما.

بەگشتی پێشنیاز دەکرێت کە کەسانی تەمەن 14 ساڵ و سەرووتر، رۆژانە نزیکەی 2.4 مایکرۆگرام ڤیتامین B12 بخۆن.

هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان و گۆشت دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B12. بەڵام ئەو کەسانەی رێجیمی توند پەیڕەو دەکەن، یان ئەوانەی کە کێشەیان هەیە لە هەڵمژینی ڤیتامین B12 لە خۆراکدا، وەک ئەوانەی نەخۆشی هەوکردنی ریخۆڵەیان هەیە، پێویستیان بە تەواوکەری خۆراکی هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

  1.  کەمی ترشی فۆلیک (B9)  

کەمی ڤیتامین B9، دەبێتە هۆی کەمخوێنی و ئەوەش کاریگەری لەسەر هەستیاربوون بە سەرما دروستدەکات. بە شێوەیەکی سروشتی ترشی فۆلیک لە میوە و پاقلەمەنییەکان و هێلکە و سەوزە زۆرە. کەسێکی پێگەشتوو رۆژانە پێویستی بە 400 مایکرۆگرام ڤیتامین B9ە.

 

  1. کەمی ئاسن

کەمی ئاسن دەبێتە هۆی کەمخوێنی. کەمخوێنیش بەهۆی کەمی ئاسن، هەستیاری بەرامبەر سەرما دروستدەکات.

ئەگەر ئاسن لە خوێندا کەم بێت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبین، کە پرۆتینێکە لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا و یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین دەدات بۆ هەموو جەستە.

دەتوانیت ئاسنت لە گۆشت و مریشک و ماسی و سەوزە و پاقلەمەنییەکانی وەکو فاسۆلیا و نۆکەوە دەستبکەوێت.

  1. کەمی زینک

کەمی زینک دەبێتە هۆی ناڕێکی لە رێکخستنی پلەی گەرمی جەستە، کە هۆکارێکە بۆ هەستکردن بە سەرما لە چاو کەسانی دیکەدا. ماسی و خواردنە دەریاییەکان بەگشتی، گۆشت، مریشک، چەرەساتەکان و برنج دەوڵەمەندن بە زینک.

  1. کەمی مس

کەمی مس دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە لە ئاستی ئاسایی، کە ئەمەش وادەکات هەست بە سەرما بکەیت. هەروەها کەمی مس پەیوەندی بە کێشەکانی کەمخوێنییەوە هەیە. جگەری مەڕو مانگا، چەرەساتەکان، گوێز، پەتاتە، قارچک و نۆک بڕێکی باش مسیان تێدایە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی