زیرەکیی دەستکرد براوەی یاریی کلاسیکۆی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا دیاری دەکات

#زیرەکیی دەستکرد#کلاسیکۆ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
بەهادین عەلی
پوختە :
  • زیرەکیی دەستکرد براوەی یاریی کلاسیکۆی نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا دیاری دەکات، دەڵێت یاریگا و هاندەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە یەکلایی کردنەوەی رووبەڕبوونەوەکە بەسودی ریاڵ مەدرید.
Primary Asset

سبەی

زیرەکیی دەستکرد براوەی یاریی کلاسیکۆی نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا دیاری دەکات، دەڵێت یاریگا و هاندەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە یەکلایی کردنەوەی رووبەڕبوونەوەکە بەسودی ریاڵ مەدرید.

ئێوارەی یەکشەممە کاتژمێر 15: 6 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەدا، کە یەکێک دەبێت لە یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە رووی یاریزانانی بارسێلۆنا دەکاتەوە.

پێش یارییەکەش، پرسیاری لایەنی براوە لە زیرەکی دەستکرد کرا، کە رێژەی 54.3% بۆ ریاڵ مەدرید دیاریکردووە بۆ سەرکەوتن لە یارییەکەدا. لە بەرامبەردا بە رێژەیەکی کەمتر و بە 31.1% بارسێلۆنای بۆ بردنەوەی یارییەکە دیاریکردووە. هاوکات رێژەی یەکسانبوون بە پێی پێشبینی AI 23.6%ە.

پێشبینییەکەی زیرەکی دەستکرد لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە ریاڵ مەدرید لە یاریگا و لە ناوی هاندەرانیدا یاری دەکات. هاوکات ئەستێرەی یەکەمی تیمەکەی چابی ئەلۆنسۆ، کە کیلیان ئێمباپیە لە باشترین دۆخی خۆیدایە، بەجۆرێک لە 12یاری ئەم وەرزەی یانەکەیدا، چیرۆکی 15 گۆڵ و 2 ئەسیستی نووسیوەتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی