شاژنە رێکپۆشەکەی تایلاند لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

#شاژن#تایلاند
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • نوسینگەی پاشایەتی تایلاند، کۆچی دوایی دایکە سیریکیتی شاژنی وڵاتەکەی لە تەمەنی 93 ساڵیدا راگەیاند.
Primary Asset

سبەی

نوسینگەی پاشایەتی تایلاند، کۆچی دوایی دایکە سیریکیتی شاژنی وڵاتەکەی لە تەمەنی 93 ساڵیدا راگەیاند.

شاژنی تایلاند، لە ساڵی 2012 لە بەرچاو و لەسەر شانۆی سیاسی و کارگێڕی وڵاتەکەی وون بووە، دوای ئەوە تووشی جەڵتەی مێشک بوو.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، سیریکیتی شاژن و هاوسەرەکەی شا بۆمبیۆن ئەدولیادیج درێژترین ماوەی حوکمی وڵاتەکەیان کردووە کە 70 ساڵە و لە ساڵی 1946 لەسەر تەختی شاهانەی وڵاتەکەی دانیشتووە.

شاژن ساڵی 1932 لە دایک بووە، ئەو ساڵەی سیستمی تایلاند لە پاشایەتی رەهاوە گۆڕدرا بۆ پاشایەتی دەستوری، کچی باڵیۆزی تایلاند بوو لە فەرەنسا، ژیانێکی تایبەت و زەنگین و خانەدانانە ژیاوە.

مۆسیقا و زمانی لە پاریس خوێندووە، لە تەمەنی هەرزەکاریدا شا بۆمبیۆنی لە سویسرا ناسیووە. هەردوو هاوسەر بەشێکی تەمەنیان لە پاریس بەسەربردوو، ساڵی 1949 ئەڵقەی هاوسەرگیریان گۆڕیوەتەوە، ساڵی دواتر لە تەمەنی 17 ساڵی لە تایلاند هاوسەرگیریان کردووە.

شاژن بەوە ناسرابوو، بەردەوام رێکپۆش و شیکپۆش بووە، لەگەڵ دیزانینەری بەناوبانگی فەرەنسی بییر پاڵمان پەیوەندی بەردەوامی هەبووە بۆ رێکسختنی جلوبەرگەکانی لە ئاوریشمی تایلاندی لەگەڵ پاراستنی جلوبەرگی نەریتی وڵاتەکەی.

لەماوەی حوکمڕانی وڵاتەکەی، هاوشانی پاشا سەردانی زۆرینەی گوندە دوورە دەست و پەراوێزەکانی وڵاتەکەی کردووە، بۆ پاڵپشتی پڕۆژەکان و پاڵپشتی هەژاران.

لە ساڵی 1976، ساڵیادی لە دایکبوونی شاژن لە 12ـی ئاب کرایە رۆژی دایک و رۆژی نیشتیمانی تایلاند.

لە دوای خۆی یەک کوڕی بەجێهێشتووە، ئەویش شای ئێستای وڵاتەکەیە ماها فاجیر ئەلۆنکۆرن، کە بە رامای دەیەم ناسراوە، ئەویش دوای کۆچی دوایی باوکی لە ساڵی 2016 چووە سەر تەختی شاهانە.

دوای ئەوەی رامای دەیەم لە ساڵی 2019 چووە سەر تەختی شاهانە، بە فەرمی نازناوی شاژنە دایک بەخشرایە سیریکیت.

سیریکیت چوار منداڵ هەیە، شا ماها و سێ کچ.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی