به‌غداد مووچه‌ی مانگی نیسانی نارد

#هه‌رێمی كوردستان#وه‌زاره‌تی دارایی#مووچه‌
7 مانگ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 7 مانگ نوێ کراوەتەوە
سبەی
Primary Asset

سبه‌ی

وەزارەتی دارایی عێراق، نزیكه‌ی 960 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆران خسته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشەممە (13ـی ئایاری 2025) بڕی (959) ملیار و (514) ملیۆن دینار، وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی