باشترین مۆبایلەكانی 2025؛ ئایا ئایفۆن باشترینە؟

#مۆبایل#Independent#iPhone#ئایفۆن#گاڵەکسی
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • ئەمساڵ كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكانی بواری دروستكردنی مۆبایل ژمارەیەكی زۆر مۆبایلیان خستووەتە بازاڕەوە. پێگەی ئیدەپێندێنتی بەریتانی هەڵسەنگاندنی بۆ مۆبایلەكان كردووە و باشترینەكانی ریزبەند كردووە.
Primary Asset

ریزبەندییەکەی پێگەی ئیندەپێندێنت

سبەی

ئەمساڵ كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكانی بواری دروستكردنی مۆبایل ژمارەیەكی زۆر مۆبایلیان خستووەتە بازاڕەوە. پێگەی ئیدەپێندێنتی بەریتانی هەڵسەنگاندنی بۆ مۆبایلەكان كردووە و باشترینەكانی ریزبەند كردووە.

باشترین مۆبایلە ئەوەیە كە هەموو شتێكی پێویست بۆ بەكارهێنەرەكەی بكات، جا ئەو كردارانەم وێنەگرتن بێت یان تەماشاكردنی فیلم. بۆیە بەپێی پێگەی ئیندەپێندێنت، ئەگەر مۆبایلێك هەموو ئەو كارانەی ئەنجامدا كە كەسە دەیەوێت، ئەوە باشترین مۆبایلە بۆ كەسەكە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیا لە پێگە بەریتانییەكە باشترین مۆبایلەكانیان ریزبەند كردووە.

پسپۆڕان بەشێوەی جیاواز مۆبایلەكان تاقیدەكەنەوە بۆ هەڵسەنگاندن و دەستنیشانكردنی باشترینەكان. وەك لە راپۆرتەكەی ئیندەپێندێنت-دا هاتووە، پسپۆڕان هەڵسەنگاندنیان بۆ هەریەك لە سادەیی و ئاسانی بەكارهێنان و ئەدای رۆژانەی مۆبایلەكان، هەروەها كامێرا، خێرایی و تەماشاكردنی ڤیدیۆ كردووە.

بەپێی راپۆرتەكە، بەشێوەیەكی گشتی باشترین مۆبایل بۆ ساڵی 2025، ئایفۆن پرۆ  16 (iPhone 16 Pro)ـە، كە نرخەكەی لە پێگەی ئەمازۆن لە 1200 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

سەبارەت بەو مۆبایلانەی سیستمی ئەندرۆید، بەپێی هەڵسانگاندنی پێگە بەریتانییەكە، پێكسڵ 9 پرۆ (Pixel 9 Pro)ـە، كە نرخەكە لە پێگەی ئەمازۆن لە 1300 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

گاڵاكسی ئێس25 ئەڵترا (Samsung Galaxy S25 Ultra)ـاش وەك باشترینی زنجیرە مۆبایلەكانی سامسونگ دیاریكراوە، نرخەكەی لە پێگەی ئەمازۆن لە 1790 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

لەنێو ئەو مۆبایلانەی كە نرخەكانیان گونجاو و كەمە، پێگەی ئیندەپێندێنت، ئایفۆنی 16 (iPhone 16)ـی هەڵبژاردووە كە نرخەكەی لە پێگەی ئەمازۆن لە 936 دۆلارەوە دەستپێدەكات.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی