پۆستەری فێستیڤاڵەکە
سبەی
لەشاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان، فێستیڤاڵی فیلمی "نوژیان" لەلایەن كۆمەڵەی فیلمسازانی ژن بەڕێوەدەچێت، شەش رۆژ بەردەوام دەبێت و 37 فیلم تێیدا بەشدارن.
فێستیڤاڵی فیلمی ” Nûjiyan” لە كاتژمێر هەشتی ئێوارەی 25 ی ئایار تا 31 ی ئایاری ئەمساڵ لە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان، لەلایەن كۆمەڵەی فیلمسازانی ژن، بە پاڵپشتی دەزگای رۆشنبیری كانتۆنی جزیرە، هەروەها بە هاوكاری سینەمای ژنان لە رۆژئاوا و تەڤگەری هیلالی زێڕین بۆ كەلتوری ژنان دەستپێدەكات.
لە فێستیڤاڵەكەدا 37 فیلم و بەڵگە فیلمی كوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمەریكا نمایش دەكرێن.