سبهی
بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە کۆبوونەوەی سبهینێی پارتە سیاسییەکان بڵاوكردهوه و دهڵێت، هەموو کۆبوونەوەیەکی حیزبی لە دەرەوەی دامەزراوەکان ڕهتدەکەینەوە و هیچ کەس یان گروپێک بۆی نییە بەناوی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداریی کۆبوونەوەی لەو شێوەیه بکات.
بڕیاره سبهینێ لهسهر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان، بهشێك له حزبه سیاسییهكان كۆببنهوه. بزوتنەوەی گۆڕان لهو بارهیهوه دهڵێت، "هەرێمی کوردستان لە بۆشایی قانونیدایە. پەرلەمانی کوردستان شوێنی بڕیاردانە لە هەموو پرسەکاندا، لە ناویاندا پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق. هەموو کۆبوونەوەیەکی حیزبی لە دەرەوەی دامەزراوەکان ڕهتدەکەینەوە.
ڕاگهیهندراوهكه كه مەکۆی سەرەکیی بزوتنهوهی گۆڕان له گردی زەرگەتەی سلێمانی بڵاویكردووهتهوه، جهختدهكاتهوه لهوهی "جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردانە نەک شەخس یان گروپێک" و لهو بارهیهوه دهڵێت، "هیچ کەس یان گروپێک بۆی نییە بەناوی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداریی کۆبوونەوەی لەو شێوەیه بکات و نوێنەرایەتیی گۆڕان ناکات، بەڵکو ڕەئی شەخسیی خۆیەتی".
له ڕاگهیهندراوهكهی بزوتنهوهی گۆڕاندا هاتووه، "جەخت دەکەینەوە پشتیوانیی ماف و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکەین کە لە دەستوری عێراق و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی چەسپێنراون و قابیلی تێکەڵکردن نییە بە ناکۆکیی سیاسی. ئەم پرسە کراوەتە چەکی ململانێی سیاسی".
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:-
راگەیەندراوی بزوتنەوەی گۆڕان
سەبارەت بە کۆبونەوەی پارتە سیاسیەکان بۆ سبەینێ رایئەگەیەنین:
یەکەم: هەرێمی کوردستان لە بۆشایی قانونیدایە. پەرلەمانی کوردستان شوێنی بڕیاردانە لە هەمو پرسەکاندا، لە ناویاندا پەیوەندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق. هەمو کۆبونەوەیەکی حیزبی لە دەرەوەی دامەزراوەکان رەت ئەکەینەوە.
دوەم: جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردانە نەک شەخس یان گروپێک.
سێیەم: هیچ کەس یان گروپێک بۆی نیە بە ناوی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری کۆبونەوەی لەو شێوە بکات و نوێنەرایەتی گۆڕان ناکات. بەڵکو رەئی شەخسی خۆیەتی.
چوارەم: جەخت ئەکەینەوە پشتیوانی ماف و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و موچەخۆران ئەکەین کە لە دەستوری عێراق و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی چەسپێنراون و قابیلی تێکەڵکردن نیە بە ناکۆکی سیاسی. ئەم پرسە کراوەتە چەکی ململانێی سیاسی.
بزوتنەوەی گۆڕان
٣٠ی ٥ی ٢٠٢٥
مەکۆی سەرەکی. گردی زەرگەتە