سبەى
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان چەند بڕیارێک بۆ ڕێکخستن و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان و کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان دەرکرد.
بەپێی بڕیارەکان کە دەست سبەى کەوتووە، سزاى سەرپێچى بەنزینخانە حکومى و ئەهلییەکان دیاریدەکرێت، بەئامانجى پاراستنى بەرهەمە نەوتییەکان، بەشێوەیەک لەسەدا حەوتى سزاى سەرپێچییەکان تەرخان دەکرێت بۆ کڕینى کەلوپەلى ئەو تاقیگانەى کە پشکنین بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن.
هەر بەپێی بڕیارەکان، لەسەدا سێی سزاى سەرپێچی بەنزینخانەکان تەرخان دەکرێت بۆ بۆ سەرۆک و ئەندامانى لیژنەکانى پشکنین و چاودێرى، هەروەها 90%ى داهاتەکان دەگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەى حکومەت.