سبه‌ی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، "حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، ئەویش پیاوێکی دانیشتووی ناحیەی بۆسکینه لە قەزای ڕانیە".
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه، "توشبووه‌كه تەمەنی 29 ساڵە و پیشەی ئاژەڵدارە و بەرکەوتەی ئاژەڵی توشبوو بووە، دوای گومانلێکردن بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستیی جێگیرە".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات ڕێنماییەکانی وەزارەته‌كه جێبه‌جێبكه‌ن و ده‌ڵێت، "لە کاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێتێرنەری ئاگاداربکەنەوە".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی هاوڵاتییانی به‌ركه‌وتووی بەخێوكه‌ری ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لە کاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بە خێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێدواکەوتن.
تا ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومان‌لێکراوان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، دەرئەنجام تەنها چوار حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراونەتەوە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ی نووسیوه و ده‌ڵێت، "بەداخەوە حاڵەتێکیان لەبەر قورسیی باری تەندروستی گیانیلەدەستدا و حاڵەتەکانی دیکە بە تەواوی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون".