سبه‌ی
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، زۆر نزیكن له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه و ڕه‌نگه به‌منزیكانه له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا بگه‌ن به ڕێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ـی ئایاری 2025 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی وتی، "ڕێككه‌وتنمان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له غه‌ززه زۆر نزیكه و ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم".
وته‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی غه‌ززه و ڕاگرتنی جه‌نگ له كاتێكدایه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی نێوه‌ندگیريی له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسدا ده‌كات بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ له غه‌ززه بۆ ماوه‌ی (60) ڕۆژ.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی دانوستاندنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕایگه‌یاند، "شتێكی نایاب ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌بێ به‌ردانه‌وه‌ی بۆمب له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕێكبكه‌وین".
وتیشی، "ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته‌پێش بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له داهاتوویه‌كی نزیكدا".
كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ ئیلۆن مه‌سك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكیدا بوو، ئه‌وه‌ش به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ماوه‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌كو به‌رپرس له وه‌زاره‌تی كارامه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
له‌و باره‌یه‌وه تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵی مه‌سك كرد و به‌وه ناویبرد كه له داڕشتن و ئاماده‌كردنی پلانی چاكسازیكردن له حكومه‌ت و بڕیاری سه‌پاندنی باجی گومرگ به‌سه‌ر شمه‌ك و كاڵای وڵاتاندا یارمه‌تیی داوه.
وتیشی، "مه‌سك هاوبه‌شی چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی مانگه‌كانی پێشووه و چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به تیمه‌كه‌ی ئه‌و له پۆسته‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه.
ئیلۆن مه‌سك ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، كۆتاییهاتنی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی كارامه‌یی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپدا ناكۆكه.
"وه‌زاره‌تی كارامه‌یی ئه‌مه‌ریكا" دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرێندراوه و ئه‌ركه‌كه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و چاكسازیكردنه له كه‌رته‌كانی میریدا، به‌و هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر نێردراونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئیلۆن مه‌سك ده‌ڵێت، وه‌زاره‌ته‌كه بووه‌ته قوربانیی دژایه‌تیكردنی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپه‌وه.