
زیرەکی دەستکرد
سبەی
رۆژ دوای رۆژ زیرەكیی دەستكرد بەرەپێشەوە دەچێت و ئامرازی نوێی دروست دەكرێت، كە لە توانایدایە چەندین كاری سەرسوڕهێنەر و باوەڕپێنەكراو بكات. لەئێستادا لەرێگەی زیرەكی دەستكردەوە دەتوانرێت وێنەی رووتی (بێ جلوبەرگ) كەسێك دروستبكرێت، ئەوەش مەترسیی بڵاوبوونەوەی بڵاوكراوەی ناڕاست و فەیك زیاتر دەكات.
دروستكردنی وێنەی رووت مەترسییەكە بۆ سەر هەموو كەس، كارەكتەرە سیاسییەكان، ئەوەش لەپێناو لەكەداركردنی و لێدان لە كەسایەتی كەسەكە.
سەبارە بە مەترسییەكانی ئەو بابەتە، دوێنی (14ـی ئایاری 2025)، لاورا مەكلووەر، ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا، وێنەیەكی رووتی خۆی كە لەلایەن زیرەكیی دەستكردەوە دروستكراوە پیشانی ئەندامان و سەرۆكی پەرلەمانی بەریتانیا دەدات، ئەوەش لە پێناو بنەبڕكردن و سنوردانان بۆ زیرەكیی دەستكرد.
تەنها سیاسییەكان نین رووبەڕووی مەترسییەكانی زیرەكیی دەستكرد دەبنەوە، بەڵكو بەپێی راپۆرتێكی ئیندەپێندیت، مەترسیی رژد لەسەر منداڵانە، كە ئەو ئامرازانەی زیرەكی دەستكردیان لە دژ بەكاربهێنرێت.
ئەو ئامرازەی زیرەكیی دەستكرد كە توانای هەیە وێنەی رووتی كەسێك دروست بكات، بە دییپفەیك "Deepfake" ناودەبرێت.
بەپێی توێژینەوەیەك ترس لە پەرەسەندنەكانی ئەو ئامرازەی زیرەكیی دەستكرد لای گەنجان بە رێژەی 55% زیادی كردووە، چونكە بەپێی ئامارێك تەنها لە بەریتانیا، نزیكەی یەك ملیۆن منداڵان و گەنجان رووبەڕووی وێنە ناڕاستەكانی دییپفەیك بوونەتەوە.
ئەوەی دایباب، پسپۆڕان و سیاسییەكان داوای دەكەن، سنووردانانە بۆ ئەو ئامرازەی زیرەكی دەستكرد كە بەهۆیەوە وێنەی رووتی كەسەكان دروست دەكرێت و بۆ مەبەستی جیاواز دژی ئەو كەسانە بەكاردەهێنرێت.
تائێستا بەپێی یاسا ئەو ئامرازانەی زیرەكی دەستكرد لەنێویاندا دییپفەیك، بەكارهێنانیان نایاسایی نییە، سەرەڕای ئەوەی بڵاوكردوەی وێنەی لەجۆرە تاوانە.
