دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا
سبەی
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەرچەندە سەرۆکی ئەمەریکا هێرشەکانی بە "ناوازە" پێناسە کرد، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ترەمپ راگەیاند کە وڵاتەکەی پەیوەندی بە هێرشەکانی ئیسرائیلەوە نییە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (15ـی حوزەیرانی 2025)، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە بڵاوکراوەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تروس” نوسیویەتی: "ئەمەریکا هیچ پەیوەندی بە هێرشەکانی ئیسرائیلەوە نییە بۆ سەر ئێران،" ترەمپ دەشڵێت: "ئەگەر هێزەکانمان لەلایەن ئێران یان بریکارەکانییەوە بە هەر شێوەیەک هێرشیان بکرێتەسەر، ئەوا هێزەکانی ئەمەریکا بەشێوەیەکی زۆر بەهێزی وەها وەڵامی ئێران دەداتەوە کە هەرگیز پێشووتر هاوشێوەی نەبووبێت."
سەبارە بە چارەسەکردنی کێشەکان لە رێگەی ئاشتییەوە، دۆناڵد ترەمپ نوسیویەتی: "ئێمە دەتوانین رێککەوتن بکەین لە نێوان ئیسرائیل و ئێران و بە ئاسانی کۆتایی بە ئەو شەڕە خوێناوییە بهێنین."
دوای گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پێشبینی دەکرا ئەمەریکا بەشداربێت لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەڵام واشنتن تائێستا بەشدار نەبووە. سەرۆکی وڵاتاکەش رایگەیاند کە ئەمەریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی ئیسرائیلەوە نییە. لە رۆژانی رابردوودا ئیسرائیل داوای لە ئەمەریکا کردووە بەشدار بێت، بەڵام ئەمەریکا ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.