خاڵە بەهێز و لاوازەکانی سوپای ئێران؛ چۆن سەرەڕای هێرشەکانی ئیسرائیل، ئێران بەردەوامە لە وەڵامدانەوە؟

#ئێران#ئیسرائیل#موشەکی بالیستی
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی سوپای ئیسرائیل، لەئێستادا ئێران خاوەنی نزیکەی 2000 موشەکی بالیستییە بە چەندین جۆری جیاواز. لەکاتی ئاراستەکردنی سەدان موشەک لە یەک کاتدا، دەیان موشەک دەتوانن سیستمە بەرگرییەکانی ئیسرائیل تێبپەڕێنن.
Primary Asset

باڵەخانەیەک لە تەلئەڤیڤ بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە زیانی بەرکەوتووە

سبەی

سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی، بەڵام ئێران توانیویەتی بەردەوامبێت لە هێرشە موشەکییە بالیستییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل. هۆکاری ئەو بەردەوامییەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندی ژێرخانی سەربازی ئێران کە ساڵانێکە کاری بۆ دەکات.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی سوپای ئیسرائیل، لەئێستادا ئێران خاوەنی نزیکەی 2000 موشەکی بالیستییە بە چەندین جۆری جیاواز. لەکاتی ئاراستەکردنی سەدان موشەک لە یەک کاتدا، دەیان موشەک دەتوانن سیستمە بەرگرییەکانی ئیسرائیل تێبپەڕێنن.

ماوەی دوو دەیەیە پیشەسازی موشەکی ئێران سەرنجی لەسەر سێ جۆری موشەکەکە: پیشەسازی پێشکەوتووی بەرگری بە سوودوەگرتن لە تەکنەلۆژیای بیانی، پەرەپێدانی توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و بەرهەمهێنانی زنجیرەیەک موشەکی جۆراوجۆر و سەکۆی هەڵدانی موشەک.

بۆ وەڵامدانەوەی تواناکانی سوپای ئیسرائیل و هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، کاری پێشینەی پیشەسازی چەک و بەرگریی تاران رزگاربوونە بە بەهێزکردنی کۆگاکانی چەک، پەرەپێدانی درۆن و موشەکی دوورهاوێژی بالیستی.

جگە لەوانە، ئێران چەندین سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە سەرانسەری ئێراندا جێگیرکردووە، لەوانە سیستمی ئێس-300ی روسی، بە ئامانجی پێکهێنانی قەڵغانێکی پارێزەر لە هێرشە ئاسمانییەکان.

ئێران خاوەنی سێ جۆر موشەکی بالیستی دروست کردووە. جۆرێکیان لەسەر زەوییە، واتە لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە دەبینرێت. جۆرێکی دیکەیان لەسەر بارهەڵگرەکان جێگیردەکرێن کە دەتوانرێت بجوڵێنرێن، ئەوەش بۆ خۆدزینەوەیان لە مانگە دەستکردەکان. کۆتا جۆریان لە خاکدا یان لەسەر باڵەخانەکان جێگیردەکرێن، لەکاتی پێویستدا موشەکەکان ئاراستە دەکەن، ئەوەش قورسە بۆ بەئامانجگرتنیان.

ئێران توانیویەتی سیستمێکی ژێر زەوی دروست بکات، کە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت ئۆپەراسیۆنی موشەکی ئەنجامبدرێت، هەروەها بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنەوە، عەمبارکردنی سوتەمەنی و موشەک، هەموو ئەوانە لەژێر زەویدان، بەئامانجگرتنیان ئاسان نییە.

خاڵی لاوازی سوپای ئێران، سەنتەریی بڕیاردانە لەناو سوپادا. بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، فەرماندە مەیدانییەکانی ئێران ناتوانن سەربەخۆیانە بڕیار لەسەر ئۆپەراسیۆن بدەن لەکاتی حاڵەتە فریاگوزارییەکاندا. ئەوەش دوای هێرشی یەکەم رۆژی سوپای ئیسرائیل دەرکەوت. ئێران دوای 24 کاتژمێر بڕیاریدا وەڵامبداتەوە، ئەوەش بەهۆی ناڕوونی بڕیارە لای دەسەڵاتدارانی ئێران.

دوای گۆڕینی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی بۆ ئاشکرا، هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر بنکەی هەڵدانی موشەک، کڵاوەی بۆمبی کردە ئامانج، دواتر فراوانبوو بۆ هێرشکردنە سەر کارگەکانی بەرهەمهێنانی بەرگریی ئێران.

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە میدیاکانی راگەیاندووە، بەهۆی پەکخستنی سیستمی بەرگریی ئێران، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە ئازادی بە ئاسمانی ئێراندا دەسوڕێنەوە و ئۆپەراسیۆنی خۆیان ئەنجام دەدەن، ئەوەش بە هاوکاریی بریکارەکانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لەسەر خاکی ئێران.

بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنی هەڵدانی موشەک بۆ سەر ئێسرائیل، هێزە ئاسمانییەکانی ئێسرائیل ژمارەیەکی زۆر ئۆپەراسیۆنیان لە ئەو شوێنانە ئەنجامداوە کە گومانیان لێدەکرێت موشەکەکان لەوێوە ئاراستەی ئیسرائیل بکرێن. فڕۆکە جەنگییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی دەستبەجێ وەڵام بدەنەوە پێش ئەوەی ئامانجەکان شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.

بەپێی وتەی بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل، توانای موشەکەکانی ئێران، بە دوو رێگا لەناودەچن؛ بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکان و تێکشکانی ئەو سیستمە موشەکییانە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی