تائێستا هیچ بریارێكی فەرمیی نییە؛ ئایا سەرۆكی دادگای فیدراڵی دەستی لەكاركێشاوەتەوە

#دادگای فیدراڵی#عێراق
6 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 6 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • ئەو سەرچاوە باڵایەی نێو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بە میدیای عێراقی وتووە "ئەو هەواڵانەی باس لە پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوە دەكەن لەلایەن دادوەر جاسم عومەیری لە پۆستی سەرۆكی دادگا ناڕاستە، تائێستا هیچ بڕیارێكی فەرمیی نییە و ئەگەر هەبێت بەشێوەی فەرمی رادەگەیەنرێت".
Primary Asset

سەرۆکی دادگای فیدراڵی

سبەی

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، راستی و دروستیی دەستلەكاركێشانەوەی دادوەر جاسم عومەیری سەرۆكی دادگاكە ئاشكرا دەكات.

ئەو سەرچاوە باڵایەی نێو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بە میدیای عێراقی وتووە "ئەو هەواڵانەی باس لە پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوە دەكەن لەلایەن دادوەر جاسم عومەیری لە پۆستی سەرۆكی دادگا ناڕاستە، تائێستا هیچ بڕیارێكی فەرمیی نییە و ئەگەر هەبێت بەشێوەی فەرمی رادەگەیەنرێت".

بەوتەی سەرچاوەكە، "دادگای باڵای فیدراڵی عێراق هیچ دەستلەكاركێشانەوەیەكی نوێی بەخۆیەوە نەبینیوە، لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی نۆ ئەندامی، كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو داوای دەستلەكاركێشانەوەیان كرد".

لە پێشهاتێكی نوێدا، لە 19 ی حوزەیرانی ئەمساڵ، دادگای فیدراڵی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی نۆ ئەندامی بەخۆوە بینی، كە شەشیان ئەندامی سەرەكیی و سیانیان یەدەگ بوون، ئەمەش پێش چەند كاتژمێرێك لە دانیشتنێكی یەكلاكەرەوە لەسەر دوو پرسی گرنگ، كە ئەوانیش پرسی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و پرسی دۆسیەی خۆر عەبدوڵڵا بوون.

رەتكردنەوەی هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەكاتێكدایە، سەرۆكایەتی كۆمار بەڵگەنامەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا پێشنیازێكی سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق رەتدەكاتەوە بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان، هەنگاوەكەی بە پێشێلكردنی ئاشكرای دەستور ناودەبات لەگەڵ دەستێوەردانێكی سیاسی بێ پاساو.

ئەو هەڵوێستەی سەرۆكایەتی كۆمار هاوشێوەیە لەگەڵ هەڵوێستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، كە ئەویش دەستپێشخەری سەرۆكی دادگای فیدراڵی رەتكردەوە، باسی لەوەشكرد دادوەر جاسم محەمەد عەبود سنوری دەسەڵاتەكانی خۆی تێپەڕاندووە، مەبدەئی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانیشی پێشێل كردووە كە دەستور ئاماژەی پێداوە "چونكە هیچ كۆبوونەوەیەكی لایەنە سیاسیەكان بە داوایەكی دادوەری بەرێوەناچێت، هیچ رێگایەكیش نییە بۆ كردنەوەی دەرگای دەستێوەردانی سیاسی لە دادگاكان.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی