"بێدەنگتر و دزێوتر"؛ لەسەر دیزاینی 500 ساڵ لەمەوبەر درۆنێکی پێشکەوتوو دروست دەکرێت

#درۆن#لیۆناردۆ داڤینچی#زانست#Aerial Screw#ئێریاڵ سکرو
یەک ڕۆژ لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک ڕۆژ نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی جۆن هۆپکینز لە ئەمەریکا، دیزانێکی فڕۆکەی 500 ساڵ لەمەوبەری لیۆناردۆ داڤینچی، وێنەکێشی بەناوبانگی ئیتاڵی، دەتوانێت یارمتیدەر بێت بۆ پەرەپێدانی درۆنێکی مۆدێرنی بێدەنگتر و دزێوتر.
Primary Asset

دیزانەکەی داڤینچی

سبەی

ساڵانە جۆرەها درۆنی نوێ بە دیزاینی جۆراوجۆر دروست دەکرێن. باشترین درۆنەکان ئەوانەن کە کەمترین دەنگ و کەمترین وزەیان پێویست بێت بۆ کارکرکردن. توێژینەوەکی نوێ دەریخستووە، دەتوانرێت لە دیزاینێکی 500 ساڵ لەمەوبەری لیۆناردۆ داڤینچی، درۆنێکی کاریگەر دروست بکرێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی جۆن هۆپکینز لە ئەمەریکا، دیزانێکی فڕۆکەی 500 ساڵ لەمەوبەری لیۆناردۆ داڤینچی، وێنەکێشی بەناوبانگی ئیتاڵی، دەتوانێت یارمتیدەر بێت بۆ پەرەپێدانی درۆنێکی مۆدێرنی بێدەنگتر و دزێوتر.

داڤینچی کە نیگارە بەناوبانگەکانی وەک مۆنا لیزا و دواین خوانی مەسیح بەناوبانگە، ئەندازیار و تەلارسازیش بووە، لە سەردەمی خۆیدا و پێش سەرهەڵدانی فڕۆکە، ژمارەیەک نیگاری ئامێری فڕیوی کێشاوە، هاوشێوەی هەلیکۆپتەری ئێستا.

یەکێک لە نیگارەکانی بەناوی ئێریاڵ سکرو (Aerial Screw)، کە هاوشێوەی ئامێرێکی فڕینە دەتوانرێت سودی لێببینرێت بۆ دیزاینکردنی درۆنی مۆدێرن، ئەوەش بەپێی توێژینەوەی زانکۆی جۆن هۆپکینز.

شێوازی دیزاینی ئامێرە فڕیوەکەی داڤینچی کە مێژووەکەی بۆ 500 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، دەتوانرێت داهێنانێکی ناوازەی درۆنی لێ دروست بکرێت، کە خاوەنی ژمارەیەک کارامەیی ناوازەبێت کە لە درۆنەکانی ئێستادا نەبێت.

درۆنە مۆدێرنەکان دەنگێکی زۆر دروست دەکەن، ئەوەش بەهۆی باڵە تەختەکانیانەوە (flat propellers) کە دەبیتە هۆی دروستکردنی گێژەڵوکەی هەوا. بەپێچەوانەوە ئەندازیاران لە رێگەی کۆمپیوتەرەوە بۆیان دەرکەوتووە، دیزانەکەی داڤینچی بەهۆی شێوە خولگەییەکەیەوە (spiral shape) دەتوانن بێدەنگتر بن، چونکە شێوەکەی یارمتیدەر دەبێت لە ئیدارەدانی گێژەڵوکەی هەوا.

لە تویژینەوەکەدا دەرکەوتووە، دیزانەکەی داڤینچی نەک تەنها دەنگی کەمتر، بەڵکو وزەی کەمتریشی پێویستە بۆ کارکردن، ئەوەش ئۆمێدبەخشە بۆ دروستکردنی درۆنێکی کاریگەر لەسەر دیزانێکی 500 ساڵ لەمەوبەری یەکێک لە گەورەترین نیگارکێشەکانی مێژوو.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی