سبەی
کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمەریکی سیستمێکی نوێ پەرەپێدەدات بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی، کە چوار ئەوەندەی مرۆڤ وودتر و بە تێچویەکی کەمتر لە تیمێکی پزیشکی کارەکە دەکات.
کۆمپانیاکە، پشتی بە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری تەکنەلۆژیا و گەورە توێژەرانی کۆمپانیای گوگڵ بەستووە بۆ پەرەپێدانی سیستمەکە لە رێگەی زیرەکیی دەستکردوەوە کە لە رێگەوە تێچووی چاودێری تەندروستی لە داهاتوودا زۆر کەم دەکاتەوە.
پێش ئەم داهێنانەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە چەندی بواری چاودێریی تەندروستی بەکارهاتووە، لەوانەی یارمەتیدانی پسپۆڕانی تیشک بۆ شیکارکردنی وێنەی تیشکی، یان دەستنیشانکردنی هەندێک نەخۆشیی لە رێگەی پێدانی کۆزانیاریی لەسەر نیشانەکانی. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە بواری تەندروستی جێگای پرسیار و تێڕامانە.
باڵاتر لە مرۆڤ
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تاقیکردنەوەی سەرەتایی کردووە بۆ سیستمەکەی و دەرکەوتووە کە وورد و سەرکەوتووە لە دەستنیشانکردنی کێشەی تەندروستیی نەخۆشێک بەشێوەیەکی راست و رەوان و ووردتر لەوەی تیمێکی پزیشکی ئەنجامیانداوە.
مایکرۆسۆفت، 304 توێژینەوەی لە گۆڤاری نیوئینگلاندی پزیشکی وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەی کە بە "پێوەری دیاریکردنی ریزبەندی" ناسراوە بۆ تاقیکردنەوە لەسەر کەیسەکە.
بەوەش دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی سیستمی پەرەپێدراوی مایکرۆسۆفت (MAI Diagnostic Orchestrator) سەرکەوتنی زیاتر لە پزیشکەکانی زیاتر بەدەستهێناوە و ئاستی ووردیەکەی گەیشتووەتە 80%، لەکاتێکدا بۆ تیمی پزیشکییەکە ئاستی سەرکەوتن لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە 20% بووە، لەبەرامبەردا تێچووەکەشی 20% کەمتر بووە، بەراورد بەو پشکنیانەی کە پێشتر لە رێگەی تاقیگە و مرۆڤەوە ئەنجامدراون.
هاوبەشیی لەگەڵ ئەوانی تر
توێژەرانی مایکرۆسۆفت، بەجۆرێک سیستمە نوێیەکەیان پەرەپێداوە کە بتوانرێت لە داهاتوودا هەمانگی زیاتری پێبکرێت لەگەڵ تەکنەلۆژیاکانی دیکەی زیرەکیی دەستکردی وەک (ChatGPT)ـی (OpenAI) و (Gemini)ـی (Google) و (Claude)ـی (Anthropic) و (Llama)ـی (Meta) و (Grok)ـی (xAI)، بە رێگەیەک هاوشێوەی کارکردنی تیمێکی شارەزایانی تەندروستی و پزیشکی بێت بەو میکانیزمەی ئەوان هەماهەنگی دەکەن.
دەستنیشانکردنی نەخۆشیی بە ووردی
تائێستا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هیچ زانیارییەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە کە ئەو داهێنانەی دەفرۆشێت یان بازاڕگەریی بۆ دەکات، بەڵام ئەوەی خستوەتەڕوو کە داهێنانەکەی لەگەڵ وێبگەڕێ (Bing) هاوبەشی پێدەکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی بتوانن نەخۆشییەکان لە رێگەیەوە دەستنیشان بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاکە دەیەوێت پەرەی زیاتر بە تەکنەلۆژیاکەی بدات بۆ یارمەتیدانی پزیشکان و شارەزایان بۆ باشترکردنی چاودێریی تەندروستی.
سەرەڕای ئەوەش مایکرۆسۆفت دەیەوێتە ئەم پەرەپێدراوە تەکنەلۆژییەی لەگەڵ ژمارەیەک نمونەی دیکەی زیرەکیی دەستکرد تێکەڵ بکات بۆ ئەوەی زیرەکیی دەستکردنی پزیشکی بەرەوپێش و سەرکەوتنی زیاتر ببات.