ئامێرێکى نوێی پزیشکى؛ لەماڵەوە پشکنین بۆ هۆرمۆنەکانت بکە

6 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 6 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • ئامێرەکە هاوشێوەی پشکنینی دووگیانی دیزاینکراوە، لە رێگەى وەرگرتنى نمونە لیک و ئەپی زیرەکی "Eli" بەکاردەهێنێت، کە تەنها لە ماوەی چەند خولەکێکدا زانیاری دروست لەسەر دۆخی هۆرمۆنەکانی بەکارهێنەر دەدات. بەکارهێنەر بە سادەیی کیتەکە دەخاتە ناو دەمییەوە بۆ ماوەی 30 بۆ 60 چرکە؛ دوای ئەوە ئەپەکە بە یارمەتی کامێرای مۆبایلەکە و ئەلگۆریتمەکانی بینینی کۆمپیوتەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکە پیشان دەدات.
Primary Asset

سبەى

کۆمپانیایەکى تەندروستى کەنەدى پەردەى لەسەر ئامێرێک لادا بۆ چاودێریکردنی هۆرمۆنەکان لە ڕێگەی لیکەوە لە ماڵەوە.

کۆمپانیای ئێلی هێڵتى کەنەدى، پەردەی لەسەر بەرهەمێکى نوێ بۆ پێوانى ئاستى هۆرمۆنەکان لادا، کە ڕێگە بە چاودێریکردنی ئاستی هۆرمۆنەکانی وەک کۆرتیزۆڵ (هۆررمۆنى سترێس و دڵەڕاوکێ) و پرۆجسترۆن دەدات لە ماڵەوە بە بەکارهێنانی تەنها لیک و کامێرای مۆبایل.

ئامێرەکە هاوشێوەی پشکنینی دووگیانی دیزاینکراوە، لە رێگەى وەرگرتنى نمونە لیک و ئەپی زیرەکی "Eli" بەکاردەهێنێت، کە تەنها لە ماوەی چەند خولەکێکدا زانیاری دروست لەسەر دۆخی هۆرمۆنەکانی بەکارهێنەر دەدات. بەکارهێنەر بە سادەیی کیتەکە دەخاتە ناو دەمییەوە بۆ ماوەی 30 بۆ 60 چرکە؛ دوای ئەوە ئەپەکە بە یارمەتی کامێرای مۆبایلەکە و ئەلگۆریتمەکانی بینینی کۆمپیوتەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکە پیشان دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای ئێلی هێڵت، ئەم سیستەمە تا لەسەدا 97 وردە لە پێوانەکردنی کۆرتیزۆڵ و لەسەدا 94 لە پێوانەکردنی پرۆجسترۆن وردە. ژمارەیەک کە وا دەکات رکابەری پشکنینی تاقیگەیی بکات. ئەم بەرهەمە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان چاودێری ئاستی هۆرمۆنەکانیان بکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی تاقیگە بکەن.

بەپێی وتەی کۆمپانیاکە، ئەم ئامێرە لەبوارەکانی وەک چاودێری سترێس، تێکچوونی خەو، تەندروستی زاوزێ، ئەدای وەرزشی بەکاردێت و ئەپلیکەیشنی هاوڕێی شیکاری زانیاری کەسی دەکات و پێشنیارەکان بۆ باشترکردنی بارودۆخی جەستەیی و دەروونی پێشکەش دەکات.

تێچووی بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە لە هەشت دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ مانگێک، کە نرخێکی گونجاوترە لە شێوازەکانی تری پشکنینی هۆرمۆنەکان.

سەرەڕای سوودە بەرفراوانەکانی، شارەزایان هۆشدارییان داوە لەوەی کە چەمکی "هاوسەنگی هۆرمۆنە تەواوەکان" ڕەنگە چەواشەکارانە بێت؛ چونکە هۆرمۆنەکان بە شێوەیەکی سروشتی بە درێژایی ڕۆژ دەگۆڕدرێن. بەڵام هۆرمۆنۆمێتری دەتوانێت ئامرازێکی بەسوود بێت بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەیان لەگەڵ حاڵەتە درێژخایەنەکانی هەیە.

کۆمپانیای ئێلی هێڵت دەڵێت، بەنیازە لە ئایندەدا توانای پێوانەکردنی زیاتری هۆرمۆنەکان بۆ ئەم سیستەمە زیاد بکات. خستنەبازاڕی سەرەتایی ئەم بەرهەمە لە مانگی یەکی ساڵی 2026 لە ئەمەریکا و کەنەدا دەست پێدەکات.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی