فڕۆکەی بی2 بەسەر کۆشکی سپیدا دەسوڕێتەوە و ترەمپ سڵاویان لێ دەکات
سبەی
لە شەڕی 12 ڕۆژەی کە سێ هەفتە لەمەوبەر لەگەڵ ئێران دەستی پێکرد، ئیسرائیل بۆ یەکەمین جار بە هێرشی سەربازی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لە پشکنەرەکانی لە ئێران کشاونەتەوە. کشانەوەی ئەم ژمارە پشکنەرە لە کاتێکدا بوو کە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئێران و دەزگاکەدا هەیە. ئەمەریکا و ئیسرائیل دەڵێن ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی یۆرانیۆمی پیتاندووە، لە کاتێکدا تاران پێداگری دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رۆژی هەینی رایگەیاند، ئێران رازی نەبووە بە پشکنینەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی یان رازیبوونی پیتاندنی یۆرانیۆم، هەروەها هۆشداریشیدا لەوەی ئەمەریکا ڕێگە بە ئێران نادات کە بەرنامە ئەتۆمیەکەی دەست پێبکاتەوە.
ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند کە پێی وایە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ هەمیشە پاشەکشەی کردووە، هەرچەندە ئێران دەتوانێت لە شوێنێکی دیکە دەست پێبکاتەوە.
ئەمەریکا و ئیسرائیل بە هێرشە سەربازییەکانیان سێ ناوەندی سەرەکی پەیوەست بە پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانیان لە نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان کردە ئامانج.
هێشتا وردەکاریی رادەی زیانەکانی ئەو ناوەندانە لەلایەن ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە رانەگەیەندراوە. هێشتاش روون نییە کە دۆخی نزیکەی 9 تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران چییە، بەتایبەتی زیاتر لە 400 کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێنراو تا 60 لەسەدە.
ترەمپ رایگەیاند: بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دۆخی ئێران تاوتوێ بکەن.
سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران وتی: پێموایە ئەو بەرنامەیە بۆ هەمیشە پاشەکشەی کردووە، ئەگەر بیانەوێت دەست پێبکەنەوە، پێویستە لە شوێنێکی جیاوازدا بێت، ئەگەریش دەست پێبکەن، کێشە دروست دەبێت.
ترەمپ بە ڕوونی ئەوەی ئاشکراکرد کە ڕێگە نادات ئێران دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە و زیادی کرد کە ئێران ئامادەیە لەگەڵیدا کۆببێتەوە.
بەقایی: بەهۆی توڕەیی خەڵکەوە کەس ناوێرێت باسی دانوستان بکات
بەرپرسانی ئێران لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکایان لەبارەی ئامادەیی بۆ دانوستان له هەلومەرجەکانی ئێستادا رەت کردەوه.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمەریکای بە هێرشکردنە سەر ئێران لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندا بە "خیانەت لە دیپلۆماسی" تۆمەتبار کرد.
بەقایی ئەگەری دانوستانەکانی داهاتووی بەدوور نەگرت، بەڵام وتی، "هەموو شتێک لەبەرچاو دەگیرێت، بەڵام لە ئێستادا رای گشتی ئەوەندە توڕەیە کە تەنانەت کەس ناوێرێت باسی دانوستان و دیپلۆماسی بکات".
لە شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران کە سێ هەفتە لەمەوبەر دەستی پێکرد، ئیسرائیل بۆ یەکەمین جار بە هێرشی سەربازی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج. هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل، ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی جیادا هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان. لەو کاتەوە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی نەیانتوانیوە دەستیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بگات، هەرچەندە رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی ڕایگەیاندووە کە ئەمە بۆ ئەو لە پێشینەی کاردایە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: ژمارەیەک لە پشکنەرەکانی لە ئێران کشاونەتەوە. کشانەوەی ئەم پشکنەرانە لە کاتێکدا بوو کە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئێران و دەزگاکەدا هەیە.
پەرلەمانی ئێران یاسایەکی دەرکرد کە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تا ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی گەرەنتی نەکات بڕیارەکەی ڕادەوەستێنێت. هەرچەند ئاژانسەکە دەڵێ تائێستا ئێران ئاژانسەکەی لەو بابەتە ئاگادار نەکردووەتەوە، بەڵام دیار نییە کەی پشکنەرەکان دەتوانن پشکنینی سەرەتایی خۆیان بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەست پێبکەن. ئێران ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی تۆمەتبار کرد کە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک بووە هۆی بڕیارێک لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەریی ئاژانسەوە زەمینە بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا خۆش بکات.
ڕافایل گرۆسی بەرگری لە ڕاپۆرتەکەی دەکات و بە پرۆفیشناڵ ناوی بردووە. سکاڵا لەسەر ناوبراو لە دەزگای قەزایی ئێران تۆمار کراوە و بە تۆمەتی "بەشداری لە سیخوڕی" و "هەڵسوکەوتی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران" کراوە. ئەمەریکا و ئیسرائیل دەڵێن ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی یۆرانیۆمی پیتاندووە، لە کاتێکدا تاران پێداگریی دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە.