مەزڵوم عەبدی لە دیمەشقە

#عەبدی#شەرع#سوریا#ئەمەریکا#فەرەنسا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 7 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە، سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی و سەربازیی دەکات بۆ کۆبونەوە لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا و بەرپرسانی دیمەشق.
Primary Asset

سبەی

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە، سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی و سەربازیی دەکات بۆ کۆبونەوە لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا و ئەحمەد شەرع.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، بەبەشداریی تۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا و جان باتێست فیفەر نوێنەری حکومەتی فەرەنسا، کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی سیاسی و سەربازیی رۆژئاوای کوردستان و ئەحمەد شەرع و بەرپرسانی سوریا لە دیمەشق دەستی پێکرد.

ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاوی کردەوە، شاندێکی سیاسی و سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع و بەرپرسانی حکومەتی کاتی سوریا، کە بە سەرپەرشتی ئەمەریکا و فەرەنسا بەڕێوەچوو، گەیشتە دیمەشق، لە کۆبوونەوەکاندا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتبەشداریی دەکات.

کەناڵی ئاسمانیی روناهی بڵاوی کردەوە، هەریەک لە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و فەوزە یوسف و عەبد حامد مەهباش، هاوسەرۆکانی شاندی ئیدارەی خۆسەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، یاوەریی مەزڵوم عەبدی دەکەن لە کۆبونەوەکەی دیمەشق. 

سەردانەکە دوای کۆبونەوەیەکی پێشووتری نێوان وەفدی باڵای ئیدرایە خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی دیمەشق دێت کە تیایدا گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێک کرد و ژمارەیەک لیژنەی هاوبەشیان پێکهێنا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئازاری نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەم خولەی ئێستای دانوستانەکان ئامانجی پێشخستنی وتووێژی سیاسی و جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ـی ئازارە کە رێککەوتنەکە چوارچێوەیەک بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە قۆناغی گواستنەوەی سوریادا.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی