سبەی
توێژینەوەکان نیشانی دەدەن، کێشەی بەرزی شەکر لە خوێندا کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک هەیە، بە پێچەوانەشەوە نەخۆشییە دەرونییەکانی وەکو زەهایمەر و بیرچوونەوە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاددەکەن.
10 پەیوەندی نێوان نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییە دەرونییەکان
1- نەخۆشی شەکرە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە زیاد دەکات
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، نزیکەی 60% ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە زیاترە لە چاو کەسانی دیکەدا، چونکە دووبارەبوونەوەی دابەزینی شەکری خوێن مەترسی دابەزینی توانای زانین بە رێژەی 50% زیاد دەکات.
2- بەرگریی ئەنسۆلین کاریگەری لەسەر مێشک هەیە
لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمدا نەخۆشەکە تووشی بەرگریی ئەنسۆلین دەبێت، کە کاریگەری لەسەر جگەر و ماسولکەکان دەبێت و کاریگەرییەکانی درێژدەبێتەوە بۆ مێشک. ئەم حاڵەتە، دەتوانێت قورستر بکات، وەکو دابەزینی توانای زانین و زیادکردنی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر.
3-کەمی شەکری مێشک و کاریگەری لەسەر نەخۆشی بیرچوونەوە
مێشک نزیکەی 2%ی کێشی لەش پێکدەهێنێت، بەڵام نزیکەی 20%ی وزەکەی بەکاردەهێنێت. لە حاڵەتەکانی خەمۆکیدا، خانەکانی مێشک توانای بەکارهێنانی گلوکۆز بە شێوەیەکی دروست لەدەست دەدەن. لەگەڵ بەرگری ئەنسۆلین، کەسەکە تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری سێیەم دەبێت.
4-نەخۆشی زەهایمەر لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد بکات
ئەو کەسانەی نەخۆشی زەهایمەریان هەیە، زۆرجار لە کاتی بەئاگابوونەوەدا شەکری خوێنیان بەرز دەبێتەوە. توێژینەوەکان لەسەر ئاژەڵان ئاماژە بەوە دەکەن، کە گۆڕانکارییەکانی مێشک هاوشێوەی نەخۆشی زەهایمەر لەوانەیە ئاستی شەکر لە خوێندا بەرزبکاتەوە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.
5- تێکچوونی بۆری خوێن دوو حاڵەتەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە
نەخۆشی شەکرە زیان بە خوێنبەرەکان و چاو و گورچیلە و دڵ دەگەیەنێت. هەروەها مێشک لاواز دەکات و ئەگەری توشبوون بە هەوکردنی مێشک زیاددەکات. هەروەها کەمبوونەوەی رۆیشتنی خوێن و هەوکردن، پەیوەندی بە نەخۆشی بیرچوونەوە هەیە.
6-میمانتین: دەرمانی نەخۆشی بیرچوونەوەیە، کە لە توێژینەوەکانی نەخۆشی شەکرە دۆزرایەوە
میمانتین بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکانی زەهایمەری مامناوەند تا توند بەکاردێت. سەرەتا وەک دەرمانی شەکرە پەرەی پێدراوە، بەڵام دواتر سوودەکانی بۆ مێشک دۆزرایەوە.
7- میتفۆرمین لەوانەیە مێشک بپارێزێت
دەرمانی میتفۆرمین کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە بۆ نەخۆشی شەکرە، لەوانەیە هەوکردنی مێشک کەم بکاتەوە. توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن، ئەو تووشبووانەی شەکرە کە ئەو دەرمانە دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەمترە.
8- دەرزی دابەزاندنی کێش
هەندێ لە دەرزی دابەزاندنی کێش وەکو (Ozempic, Wegovy)، شەکری خوێن دادەبەزێنن. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی ئەم دەرمانانە بەکاردەهێنن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەمترە.
9- چارەسەری ئەنسۆلین
سپرای لووت کە راستەوخۆ ئەنسۆلین دەگەیەنێتە مێشک، هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە یادەوەری باشتر دەکەن و پۆکانەوەی مێشک کەم دەکەنەوە.
10-دەرمانی SGLT2
بەڵگەکانی ئەم دواییە ئەوە دەردەخەن SGLT2 کە جۆرێکە لە دەرمانی شەکرە، مەترسییەکانی نەخۆشی بیرچوونەوە، لەوانەش زەهایمەر و خەمۆکی کەمدەکەنەوە.