
سبەی
زانایان بۆیان دەرکەوتووە شەمشەمە کوێرەکان ژیانێکی کۆمەڵایەتی ئاڵۆزیان هەیە، خواردنەکانیان دابەش دەکەن و چالاکانە پەیوەندی دۆستانە لە نێوان خۆیان درووست دەکەن و لەکاتی نەخۆشکەوتندا خۆیان دوور دەگرن.
پڕۆژەیەک لە زانکۆی چێستەر دە شوێنی نیشتەجێبوونی شەمشەمەکوێرەکان لە باکوری وەلز دەخەنە ژێر چاودێرییەوە، بە سود وەرگرتن لە ئامێری شوێنپیکەوتنی سوک، هەڵسوکەوتی باڵندەکان دەخاتە ژێر چاودێرییەوە، بەهۆی ئەوەی ئامێری (جی.پی.ئێس) زۆر قورس بوون بۆ سەر شەمشەمە کوێرەکان.
دکتۆر کریستینیا ئێستنلی یەکێک لە توێژەرانی بەشداری پڕۆژەکە، دەڵێت: ئەو ئامرازانەی کە دیزاینمان کردوون، بۆ یەکەم جار رێگەدەدات کە جموجۆڵەکان، رەفتار و تۆڕی کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی متمانە پێکراو، هەژماری شەمشەمەکوێرە بچوکەکان بزانرێت.
تەکنۆلۆژیای نوێ کە هێشتا لە قۆناخی پەرەپێداندایە، دەتوانێت لە دوورەوە چاودێریی جوڵەی شەمشەمەکوێرەکان بکات لە کاتی راستەقینەدا و دەیەوێت لەو رێگەیەوە شوێنپێهەڵگرتنی ئاژەڵە بچووکەکان باشتر بکات.
گروپێک لە زانکۆی چێستەر کە لەسەر ئەم بابەتە کاریان کردووە، گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی کە شەمشەمەکوێرەکان جۆرێکی پارێزراون، رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە زۆرێک لە ئیکۆسیستەمەکاندا بە کۆنترۆڵکردنی دانیشتوانی مێرووەکان، یارمەتیدان لە پرۆسەی گەردەنکردنی رووەکەکان و دابەشکردنی تۆوی رووەکەکان.
لەبەرامبەردا مەترسی زۆریان لەسەرە بەهۆی پیسبوونی دەنگ و رووناکی، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای دۆزینەوەی خۆراکیان دەبێت.
توێژینەران دەڵێن: ئەم تویژینەوە سنووری نوێ دەکاتەوە بۆ، تێگەیشتنێکی باشتر لە پێداویستییەکانی گیانلەبەرە کێوییەکانی دەوروبەرمان .
لێکۆڵینەوەکانی پێشوو دەریانخستبوو کە شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان کە نەخۆش بوون خۆیان لە گروپەکەیان دووردەخەنەوە و کاتێکی کەمتر لەگەڵ شەمشەمەکوێرەکان بەسەر دەبەن.
ئەم رەفتارە لە شەمشەمەکوێرە خوێنمژە کێوییەکان لە بلیز لە ئەمەریکای ناوەڕاستدا بینراوە.
بۆ ئەم توێژینەوەیە، توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی ئۆهایۆ لە ئەمەریکا، لە رێگای ژمارەیەک هەستەوەرەوە پشکنینیان بۆ گروپێک شەمشەمەکوێرەی کێوی کرد کە لە ناو دارێکی کۆندا دەژیان، لێکۆڵینەوەیان لە بار و پەیوەندی کۆمەڵایەتییان کرد.
ئەم دوورکەوتنە کۆمەڵایەتییە پاسیڤە هاوشێوەی رەفتاری کەسێکە کە لە کاتی هەستکردن بە نەخۆشی، پێی باشترە لە جێگادا بـمێنێتەوە، نەک کات لەگەڵ کەسێکی تر بەسەر ببات.ئەم رەفتارە سوودی بۆ تەندروستی کۆمەڵی مرۆڤ و ئاژەڵ هەیە چونکە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کەمدەکاتەوە.
