جێگر میدیا حسێن نوێترین گۆرانى بڵاودەکاتەوە

#
2 ڕۆژ لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • هۆنراوەی گۆرانییەکە لەلایەن شاعیری لاو مازیار فایەق ئامادەکراوە، کاری موزیکی لەلایەن رێبین نوری بۆ کراوە، کاری میکس ماسترین لەشاری سلێمانی لە ستۆدۆی ڤینۆ پرۆدێکشن لە لایەن ئارام سەردارەوە بۆ کراوە.
Primary Asset

سبەى

هونەرمەندی لاو جێگر میدیا حسێن نوێترین کاری خۆی بە ناوی چاو دادەخەیت کە ئاوازی خۆیەتی بڵاودەکاتەوە.

هۆنراوەی گۆرانییەکە لەلایەن شاعیری لاو مازیار فایەق ئامادەکراوە، کاری موزیکی لەلایەن رێبین نوری بۆ کراوە، کاری میکس ماسترین لەشاری سلێمانی لە ستۆدۆی ڤینۆ پرۆدێکشن لە لایەن ئارام سەردارەوە بۆ کراوە.

جێگر میدیا دەڵێت، ئەم کارەی لەگەل بەرهەمەکانی تری جیاوازە و پێیخۆش بووە کە ئەم کارەی لەگەڵ بەرهەمەکانی تری بە ستایلێکی تر بێت.

جێگر میدیا لە ساڵی 1987 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، کوڕی هونەرمەندی دیاری کوردستان میدیا حسێنە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی موزیکە، لە ساڵی 2009ەوە دەستیکردووە بە گۆرانی وتن، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە کوردستان.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی