جاک گریلیش
سبەی
جاک گریلیشی ناوەندکاری ئینگلیزی وێستگەی نوێی یاریکردنی هەڵبژارد و بە خواستن پەیوەندی بە یانەی ئیڤەرتۆنەوە کرد.
یانەی ئیڤەرتۆن کە یانەیەکی دیاری پرێمەرلیگە، واژۆکردنی گرێبەستی جاک گریلیشی راگەیاند، ئەو ئەستێرە ئینگلیزیەی بۆ وەرزێک بە خواستن لە یانەی مانچستەرسیتی گواستەوە.
بەپێی راپۆرتە وەرزشییەکانی بەریتانیا، ئیڤەرتۆن بژاردەی ئەوەیەی هەیە لە کۆتایی وەرزی نوێدا، واتە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا گرێبەستی جاک گریلیش بە 50 ملیۆن پاوەند بکات بەهەمیشەیی.
جاک گریلیشی تەمەن 29 ساڵ، ساڵی 2021 بە 100 ملیۆن پاوەند لە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە رویکردە مانچستەرسیتی.
بەڵام لە وەرزی رابردوودا شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکی پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن لەدەستدا، دابەزینی ئاستی یاریکردنیشی وایکرد لەم هاوینەدا چیرۆکی یاریکردنی لە مانچستەرسیتی ببێت بە بەشێک لە مێژوو.