ئەو گەنجانەی ڤەیپ دەكێشن ئەگەری هەیە سێ هێندە زیاتر دەست بە جگەرە كێشان بكەن

#ڤەیپ#جگەرەکێشان#گەنجان#توێژینەوە
یەک مانگ لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • بەپێی توێژینەوەیەكی زانستیی گۆڤاری كۆنترۆڵی تۆباكۆ، بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی لە نێو گەنجاندا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ژمارەیەك نەخۆشی و رەفتاری دیكە
Primary Asset

سبەی

بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی (ڤەیپ) بەشێوەیەكی بەربڵاو لە نێو گەنجاندا بڵاوبووەتەوە. بەپێی توێژینەوەیەك بەكارهێنانی ڤەیپ دەكرێت سەربكێشێت بۆ كێشانی جگەرەی و توتن و تەنانەت ماددەی هۆشبەریش.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستیی گۆڤاری كۆنترۆڵی تۆباكۆ، بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی لە نێو گەنجاندا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ژمارەیەك نەخۆشی و رەفتاری دیكە.

وەك لە توێژینەوەكەدا هاتووە، ئەو گەنجانەی ڤەیپ دەکێشة، سێ هێندە هەلی دەستكردن بە جگەرەكێشانیان زیاترە لەو گەنجانەی ڤەیپ ناکێشن، هەروەها هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی ڤەیپ بەكاردەهێنن زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە ببنە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر و خواردنەوە كحولییەكان.

جگە لە دەستكردن بە جگەرەكێشان و خواردنەوە كحولییەكان، ئەو گەنجانەی ڤەیپ دەكێشن زیاتر شیانی ئەوەیان هەیە توشی نەخۆشی تەنگەنەفەسی ببن، نەك تەنها ئەوە، بەڵكو مەترسییەكانی زیاتریان لەسەرە دەست بۆ خۆكۆشتن ببنە، هەروەها توشی برینی مێشك ببن.

یەكێك لە نوسەرانی توێژینەوەكە باس لەوە دەكات، هەندێك لە كێشە تەندروستییەكان لە نێو گەنجاندا ئەو كاتە سەرهەڵدەدات كاتێك لە جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە دەڕۆن بۆ كێشانی جگەرەی توتن.

كێشانی ڤەیپ لە نێو گەنجانی خوار تەمەن 20 ساڵدا لە سەرانسەری جیهاندا لە هەڵكشاندایە.

بەپێی راپرسییەك، 22%ـی گەنجانی تەمەن 15 بۆ 16 ساڵ لە ئەوروپا ڤەیپ دەكێشن، ئەو رێژەیە ساڵانە لە هەڵكشاندایە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی