تۆمارکردن و وەرگرتنەوە لە ماڵەوە؛ شێوازى دەرهێنانى کارتی نیشتمانی دەگۆڕدرێت

#کارتی نیشتمانی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 3 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • پرۆژەی ناسنامەی نیشتمانی کە لە ساڵی 2015 دەستیپێکردووە، لە ئێستادا دەچێتە قۆناغی دووەمەوە، کە بریتییە لە دەرکردنی ناسنامەیەکی رەنگاوڕەنگ، کە تایبەتمەندییە تەکنیکی و ئەمنییە نوێکراوەکانی تێدایە
Primary Asset

سبەى

وەزارەتی ناوخۆی عێراق میکانیزمى نوێی دەرهێنانى کارتی نیشتمانی راگەیاند، کە ساڵی داهاتوو دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، کە بریتییە لە چالاککردنی خزمەتگوزاری خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنى و گەیاندنی کارتی چاپکراو بۆ ماڵەوە.

ئەحمەد حەدید مەعموری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و زانیاری مەدەنی رۆژى هەینی 5ی ئەیلولی 2025  لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ساڵی داهاتوو بەشی وردبینی ناوەندیی کارادەکەن، کە دەبێتە هۆی وردبینیکردنی مامەڵەکان، لە هەر 328 بنکەی کارتی نیشتمانی، جگە لە 21 بنکەی تۆماری ناوەندی و هەشت فەرمانگە لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات".

وتیشى "تا سەرەتای ساڵی داهاتوو سەرجەم پێداویستییە پێویست و تەکنیکییەکان تەواو دەبن، ئەوەش دڵنیایی لە فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئاسانکاریکردنی رێکارەکان بۆ هاووڵاتیان دەدات".

مەعموری ئاماژەی بەوەشکرد، "سیستمی زانیاری مەدەنی تا 1ی ​​ئەیلولی 2025 زیاتر لە 46,241,111 هاوڵاتی تۆمارکردووە، منداڵانی تازەلەدایکبوو، دەستبەجێ لە کاتی لەدایکبووندا تۆمار دەکرێن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە داتای بایۆمەتری هەبێت، جگە لە وێنەیەک".

روونیشیکردەوە، "میکانیزمی پێشوو، تۆمارکردنی منداڵانی خوار تەمەنی 12 ساڵی دوادەخست، بەڵام سیستمە نوێیەکە رێگە بە تۆمارکردنی هەر منداڵێکی تازە لەدایکبوو راستەوخۆ دوای لەدایکبوون دەدات، ئەمەش دەستگەیشتنی سەرجەم هاووڵاتیان بە کاتی نیشتمانیی مسۆگەردەکات".

پرۆژەی ناسنامەی نیشتمانی کە لە ساڵی 2015 دەستیپێکردووە، لە ئێستادا دەچێتە قۆناغی دووەمییەوە، کە بریتییە لە دەرکردنی ناسنامەیەکی رەنگاوڕەنگ، کە تایبەتمەندییە تەکنیکی و ئەمنییە نوێکراوەکانی تێدایە، ئەوەش بەوتەى مەعمورى.

ئاشکراشیکرد، قۆناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە کاراکردنی خزمەتگوزاری تۆمارکردنی ماڵ لە رێگەى ئەلیکترۆنییەوە و گەیاندنی ناسنامەی چاپکراو بۆ ماڵی هاووڵاتی

مەعموری ئەوەشى خستووەتەڕوو، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستییکردووە بە بەکارهێنانی وێستگە گەڕۆکەکان، کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە برینداران و ئەوانەی لە نەخۆشخانەکان و خانەکانی چاودێری کۆمەڵایەتیدا خەوێندراون، هەروەها بۆ هاووڵاتیانی ناوچە دوورەدەستەکان و کەمپەکان.

 روونیشیکردەوە، "ئەزموونی وێستگە گەڕۆکەکان لە پارێزگای نەینەوا، بووە هۆی تۆمارکردنی زیاتر لە 80 هەزار هاووڵاتی، هاوکات کۆی گشتی سودمەندانی خزمەتگوزارییەکە 110 هەزار هاووڵاتی لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان تێپەڕاندووە".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی