سبەی
زیرەکیی دەستکرد چیتر تەنها ئامرازێکی پاڵپشتی نییە، بەڵکو رکابەرێکی راستەوخۆیە بۆ مرۆڤ و بۆ کارەکانیان، لەوانەش کاری چارەسەری دەروونی، کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، ئەویش بەهۆی بەردەستبوونی چاتبۆتی بێبەرامبەر.
رۆبۆتی AI؛ 24 کاتژمێر بەردەستە
ئالن فرانسیس پزیشکی چارەسەی دەروونی، هۆشداری دا لەوەی، کە چاتبۆتەکان چیتر تەنها ئامرازێکی پشتیوانی نین، بەڵکو بوونەتە رکابەرێکی راستەوخۆ بۆ پزیشکانی دەروونی.
شارەزایانی زەیرەکی دەستکرد دەڵێن AI: توانایەکی بەرزی هەیە بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگاری خێرا و ئێستا بووەتە ئامڕازێک بۆ ملیۆنان کەس لەسەرانسەی جیهان، کە داوای پشتیوانی دەروونی دەکەن، بەتایبەتی لە بابەتی فشارەکانی ژیانی رۆژانەدا.
بەپێی پێگەی زانستی psychologytoday چاتبۆتەکانی زیرەکی دەستکرد 24کاتژمێر بەردەستن و زانیاریی چارەسەری نوێ بە پیشەیییەکی سەرنجڕاکێشەوە پێشکەش دەکەن.
سەرەڕای ئەو سوودانەشی کە بەکارهێنەران لە چاتبۆتەکاندا وەک چارەسەرکەری دەروونی دەیبینن، بەڵام ناتوانن نەخۆشییە ئاڵۆزە دەروونییەکانی وەکو هەوڵی خۆکوشتن، تەنانەت رەنگە نەتوانن نیشانە مەترسیدارە دەروونییە گرنگەکان دەستنیشان بکەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دەرئەنجامە نەرێنییە کارەساتبارەکان.
پیشەی چارەسەری دەروونی لە چ شوێنێکی مەترسییەکەدایە؟
لەگەڵ فراوانبوونی رۆبۆتەکان بۆ حاڵەتە رۆتین و ئاسانەکان، رەنگە چارەسەرکەرانی تازەپێگەیشتوو هەلی کار لەدەست بدەن، لەکاتێکدا پیشەگەرە بەئەزموونەکان، هێشتا دەتوانن پێگەی خۆیان لەو بوارانەدا بپارێزن، کە ئامێرەکان ناتوانن رکابەریان بکەن، وەک چارەسەری خێزانیی و دەستێوەردانی فریاگوزاری، هەروەها لێهاتوویی قووڵی مرۆیی.
چارەسەرکاران لە سەرەتادا زەرەرمەنددەبن
چارەسەرکاران لە سەرەتای کارەکانیاندا رەنگە یەکەم کەس بن، کە هەست بە فشارەکە بکەن، چونکە AI جێگرەوەیەکی هەرزانە و لە پەرەپێدانی بەردەوامیشدایە، کە ئێستا بووەتە رکابەرێکی سەرەکی لە بازاڕی کاردا.
ئالن فرانسیس پزیشکی دەروونی جەختی لەوە کردەوە، دەستێوەردان لە دۆخە ئاڵۆزە دەرونییەکان و چاودێریکردنی تاکەکان بە پلەی یەکەم پێویستی بە مرۆڤ هەیە.
فرانسیس روونیکردەوە، کە پزیشکان و چارەسەرکارانی دەروونی پابەندن بە جەوهەرێکی مرۆیی، کە AI دا بەدی ناکرێت.