پرۆژەی رووناكیی؛ وەزارەتی كارەبا: نیوەی هاوڵاتیانی كوردستان لە مانگی هەشت كەمتر لە 27,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە

#پرۆژەی رووناکیی#کارەبا#هەرێمی کوردستان
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان "خۆشحاڵە بە دابەشكردنی  پسوولەی كارەبای مانگی هەشت بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناكی كە تیایدا هاوڵاتیان كەمترین پارە دەدەن".
  • وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە: لە خولی مانگی هەشتدا پسوولەی كارەبا لە شاری سلێمانی كەمترین بوون لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان.
Primary Asset

وەزارەتی کارەبا

سبەی

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان "خۆشحاڵە بە دابەشكردنی  پسوولەی كارەبای مانگی هەشت بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناكی كە تیایدا هاوڵاتیان كەمترین پارە دەدەن".

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە: لە خولی مانگی هەشتدا پسوولەی كارەبا لە شاری سلێمانی كەمترین بوون لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان.

خشتەی یەكەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان و  شوێنە بازرگانییەكان بۆ مانگی هەشت لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمترە لە:

كوردستان

ماڵان: 27،000

بازرگانی: 79،000

هەولێر

ماڵان: 37،000

بازرگانی: 88،000

سلێمانی

ماڵان: 15،000

بازرگانی: 72،000

دهۆك

ماڵان: 38،000

بازرگانی: 67،000

خشتەی دووەم: ژمارەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەكان لە پرۆژەی ڕووناكی بەپێی شارەكان:

كوردستان

هاوڵاتیان: 3،770،000

شوێنە بازرگانییەكان: 120،000

هەولێر

هاوڵاتیان: 1،935،000

شوێنە بازرگانییەكان: 61،000

سلێمانی

هاوڵاتیان: 1،345،000

شوێنە بازرگانییەكان: 35،000

دهۆك

هاوڵاتیان: 351،000

شوێنە بازرگانییەكان: 20،000

هەڵەبجە

هاوڵاتیان: 139،000

شوێنە بازرگانییەكان: 4،000

وەزارەتی كارەبا دەشڵێت "تاوەكو ئەمڕۆ، نزیكەی چوار ملیۆن هاوڵاتی  كە دەكاتە زیاتر لە  ٪50ی هاوڵاتیانی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناكی".

بەپێی داتاكانی پڕۆژەی ڕووناكی، "٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی كەمدەرامەتان، پارەیەكی كەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی".

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024   مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ڕووناكی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەكانی كارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.

حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لەوەدەكات، لە پلانیدایە لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناكی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هەموو كوردستان دابین بكات، تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026, هەروەها جێگای باسە كە ناو سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی