پوتین بۆ وڵاتانی رۆژئاوا: ئەگەر یەكێك دەیەوێت لە رووی سەربازییەوە روبەرووی روسیا ببێتەوە با هەوڵ بدات

#روسیا#پوتین#ئەمەریکا#ئەوروپا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا لەمیانی كۆڕبەندی "فالدای" نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆ لە شاری سوچی روسیا، دەربارەی وڵاتانی رۆژئاوا و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس قسەیكرد، پێشوازی لە دەستپێشخەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا سەبارەت بە غەززە كرد، هەروەها هەڕەشەی ناڕاستەوخۆی لە وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا كرد و وتی " ئەگەر یەكێك دەیەوێت لە رووی سەربازییەوە روبەرووی روسیا ببێتەوە با هەوڵ بدات".
  • پوتین دەربارەی دەستپێشخەریەكەی ترەمپ بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە وتی "پێموایە روناكییەكە لە كۆتایی تونێلەكەدا". سەبارەت بە شەڕی ئۆكرایناش وتی "ئەوروپا بەرپرسە لە بەردەوامیی جەنگ".
Primary Asset

ڤلادمیر پوتین

سبەی

ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا لەمیانی كۆڕبەندی "فالدای" نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆ لە شاری سوچی روسیا، دەربارەی وڵاتانی رۆژئاوا و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس قسەیكرد، پێشوازی لە دەستپێشخەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا سەبارەت بە غەززە كرد، هەروەها هەڕەشەی ناڕاستەوخۆی لە وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا كرد و وتی " ئەگەر یەكێك دەیەوێت لە رووی سەربازییەوە روبەرووی روسیا ببێتەوە با هەوڵ بدات".

پوتین دەربارەی دەستپێشخەریەكەی ترەمپ بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە وتی "پێموایە روناكییەكە لە كۆتایی تونێلەكەدا". سەبارەت بە شەڕی ئۆكرایناش وتی "ئەوروپا بەرپرسە لە بەردەوامیی جەنگ".

سەرۆكی روسیا لە درێژەی قسەكانیدا رایگەیاند:"هەموو شتێك لەسەردەمی ئێستادا بە خێراییەكی زۆر دەگۆڕێت، داڕووخانی هەژموون پرسی كاتە و هیچی تر، بۆیە پێویستە ئامادەبین بۆ هەموو ئەگەرێك".

بە بڕوای پوتین "دروستبوونی جۆراوجۆری جەمسەری ئەنجامی راستەوخۆی هەوڵەكانی رۆژئاوایە بۆ پاراستنی هەژموونیان بەسەر جیهاندا". دەشڵێت " روسیا دووجار ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەست بوون بە ناتۆ راگەیاندووە بەڵام رەتكراوەتەوە، هەر چارەسەرێك لە جیهان تەنها لە رێگەی رێككەوتنەوە دەكرێت".

"لە كۆتایی سەدەی 20 هێزی ئەمەریكا و وڵاتانی هاوپەیمانی گەیشتە ئەوپەڕی، بەڵام هیچ هێزێك نییە و نابێت كە بتوانێت كۆنترۆڵی جیهان بكات، روسیا ئامادەیە بۆ كاركردن لەگەڵ هاوبەشە رۆژئاواییەكانی، بەڵام دەبینین ئەوان ئامادەنین دەستبەرداری ئەو رێبازە بن كە گرتوویانەتەبەر، روسیا ژمارەیەكی پێوانەیی لە سزاكان بەخۆوە بینیوە بەڵام ئەو هەوڵانە سەرجەمیان شكستیان هێناوە، بۆیە باڵانسی جیهان بەبێ روسیا نابێت". پوتین وای وت.

سەرۆكی روسیا باسی لەوەشكرد "بە وردی چاودێری بە سەربازگە كردنی ئەوروپا دەكەین و ئەوە پەیوەستە بە ئاسایشی ئێمەوە، ئەگەر یەكێكیش دەیەوێت لە رووی سەربازییەوە لەگەڵ روسیا ركابەری بكات با هەوڵبدات، پێویستە لەسەر وڵاتانی ئەوروپا هەراسانمان نەكەن، چونكە ئەنجامەكەی باش نابێت بۆیان".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی